ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی گەڵاڕێزان (٢٧ی ئۆکتۆبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری بانەدا لانیکەم دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی موتەلیب سەعید پیرۆ و فەرەیدوون فەرەجی بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان کوژراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «هێزەکانی سپای پاسداران لە شەقامەکانی ئەم شارەدا خۆپیشاندەرانیان دایە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا موتەلیب سەعید پیرۆ و فەرەیدوون فەرەجی، ٢٨ ساڵان و خەڵکی سەقز، کوژران».

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، تەرمی موتەلیب سەعید پیرۆ ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و ئێستە لە مزگەوتی گوندی خاجە ئەمیردایە، بەڵام تەرمی فەرەیدوون فەرەجی تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ئەم سەرچاوەیە لە کۆتاییدا زیادی کرد کە هێزەکانی سپای پاسداران لە سەرکوتکردنەکانی ئەمڕۆی بانەدا ڕۆڵی سەرەکییان گێڕاوە و چەندین خۆپیشاندەری تریش بە قورسی بریندار بوون.

موتەلیب سەعید پیرۆ
فەرەیدوون فەرەجی