به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران له ناوچه‌ی هه‌نگه‌ژاڵەی بانه، تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبه‌ران كرد و كۆڵبه‌رێكی لاو به ناوی هادی خدری ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا. ئه‌م كۆڵبه‌ره ٢٣ ساڵەیە خه‌ڵكی گوندی زێوییه‌ی بانه بووه.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆ کراوەتەوە، لە سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژه‌وه تا كوو ئێستا سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی وه‌زیر محه‌ممه‌دی و ڕه‌زا پوورئیسماعیل و هادی خدری به ته‌قه‌ی هێزەکانی پاسەوانی سنوور له نه‌وسووی كرماشان و چالدۆرانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و بانه‌ی پارێزگای كاردستان كوژراون. هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێك به ناوی خالید غه‌فوورییش بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست داوه و پێنج كه‌سی‌تریش له‌م ڕووداوه‌دا بریندار بوو‌ن.
له‌م ماویه‌دا دوو كۆڵبه‌ریش به هۆی لێدان وئه‌شكه‌نجه‌كردنی هێزه سنوورپارێزه‌كانەوە له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوو بریندار بوو‌ن و منداڵێكی كۆڵبه‌ریش به ناوی ئارمین ئه‌حمه‌دی به ته‌قه‌ی هێزه سنوورپارێزه‌كان له مه‌ریوان بریندار بووه.