هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی خوسرەو شەریفی کە ڕۆژی ٧ی گەڵاڕێزان بە تەقەی هێزەکانی پۆلیس (یگان امداد ناجا) بریندار ببوو، ئەمڕۆ بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە سنە گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە، سەبارەت بەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەڵاڕێزان، خەسرەو شەریفی کە بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی سەرقاڵی گواستنەوەی موسافر بوو، لە نزیک گوندی «کێلە» کەوتە بۆسەی هێزەکانی پۆلیس و بەرەنگاربوونەوە کاڵای قاچاخەوە و لە حاڵێکدا کە ئۆتۆمبیلەکەی ڕاگرتبوو، تەقە لە سەری کرا».
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییەی دوای ١٠ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنەدا پشتڕاست کردەوە و وتی: «لەبەر ئەوەی گوللەکە بەر سەری کەوتبوو و برینەکەی زۆر سەخت بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەدا گیانی لە دەست دا».
خوسرەو شەریفی ٢٩ ساڵان و باوکی منداڵێکی ٣ ساڵان بوو.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، هێزەکانی پۆلیس بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئۆتۆمبیلەکە وەستاوە، تەقەیان لێ کرد. شوێنی تەقەکردنەکە نزیکەی ٥ کیلۆمەتر لە خاڵی سفری سنوورییەوە دوورە و موسافرەکان بۆ گوندی سنووریی کێلە دەچوون.
سەرەڕای تۆمارکردنی داوانامە و شکاتی یاسایی لە هێزەکانی پۆلیس لە لایەن بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییەوە، تا ئێستا دادسەرای سەربازیی سنە هیچ جۆرە بەدواداچوون و ڕێوشوێنێکی یاسایی لە بەرانبەر ئەو هێزانەدا نەگرتۆتە بەر.
هەموو ساڵ ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنیی کوردی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان دەکەونە بەر هێرش و تەقەی هێزەکانی پۆلیس و بەرەنگاربوونەوە کاڵای قاچاخ و گیانیان لە دەست ئەدەن، ئەویش لە حاڵێکدا کە هیچ جۆرە کاڵایەکی بیانییان پێ نییە. بۆ وێنە دەکرێ ئاماژە بە کوژرانی ئەوین عوسمانی بکەین کە ساڵی ١٣٩٢ لە ناوچەی سنووریی بانە بە دەستی ئەم هێزانە کوژرا؛ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٢ هێزەکانی پۆلیس لە جادەیەکی نزیک گوندی “ئەنجیلە”ی سەر بە شاری بانە، گومانیان لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئێڵ نەوەد کرد کە کاڵای قاچاخی پێ بێت و هەر بۆیە تەقەی ڕاستەوخۆیان لێ کرد، لەم ڕووداوەدا گوللە بەر فەقەراتی یەک لە کەسانی ناو ئۆتۆمبیلەکە بە ناوی ئەوین خوسرەوی کەوت و برینداری کرد کە بە هۆی سەختبوونی برینەکەوە، ڕۆژی دواتر لە نەخۆشخانەدا گیانی لە دەست دا.
بانە؛ کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی پۆلیس
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە