ڕزگار خەلەکانی، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت، لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بریندار بوو.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ڕزگار خەلەکانی بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ئەو دیمەنانەی لە ڕووداوەکە بڵاو کراوەتەوە، ئەم کۆڵبەرە لە لای سەر، مل و دەستەوە دەیان گوللەی ساچمەی بەر کەوتووە.