بریندار بوونی كۆڵبه‌رێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له بانه
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2021/07/08/p10660
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان گه‌ییشتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ (٦ی جولای)، ده‌سته‌یه‌ك كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی «هه‌نگه‌ژاڵ»ی بانه له پارێزگای كوردستان كه‌وتنه به‌ر ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووره‌وه و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی محه‌ممه‌د به‌هرامی بریندار بووه.
ئه‌م كۆڵبه‌ره له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه كه‌وته به‌ر گولله وبۆ ده‌رمانكردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بانه كراوه.
شدهاند.
به پێی ئاماره كۆكراوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕه‌وه تا ئه‌مڕۆ سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی فه‌هیم ڕۆستهمزاده، واحد محه‌ممه‌دپوور و كه‌یوان حه‌ق مورادی له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و سپای پاسداران له ناوچه‌ی سنووریی سه‌وڵاوا و سه‌رده‌شت كوژراون، هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا ٦ كۆڵبه‌ری دیكه‌یش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووره‌وه بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
كۆڵبه‌رێك به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور كوژرا
-
كوژرانی كۆڵبه‌رێك و برینداربوونی لانیكه‌م پێنج كۆڵبه‌ری دیكه لە سنوورەکانی بانە
-
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە
-
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران
-
برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له بانه
-
دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە بریندار بوون