تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی گوندی «باوان»ی ورمێ بە ناوەکانی بارزان موهەینی، ئەسعەد سپیدانیفەرد و بەهلوول سپیدانیفەرد بە هۆی بەفر و بۆرانی قورسەوە لە بەرزاییە سنوورییەکانی «بنار»ی ورمێ ون بوون.

لە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردووەوە و دوابەدوای پچڕانی پێوەندیی ئەم کۆڵبەرانە لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا، گەڕان بۆ ڕزگارکردنیان دەستی پێ کردووە.

پێشتر لە ڕێبەندانی ساڵی پاریشدا ٥ کۆڵبەری خەڵکی گوندی «کوران»ی ورمێ بە ناوەکانی ئەولایی خودایی، فورات خودایی، مەتین ئەسڵانی، بیلن ئەحمەدی و یاوەر ئەسڵانی بە هۆی هەرەسی بەفرەوە لە بەرزاییە سنوورییەکانی ورمێ گیانیان لەدەست دا.