ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) عەلی قادری، کۆڵبەری ٥٠ ساڵانی خەڵکی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «ئاسنەوە»ی شاری مەریوان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کرا کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی قادری کوژرا. عەلی قادری، ٥٠ ساڵان، باوکی ٤ منداڵ، خەڵکی گوندی «زنووری» و دانیشتووی مەریوان بوو