به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا خالید زه‌مانی، هاووڵاتیی خه‌ڵكی كامێران، له لایه‌ن لقی یه‌كەمی دادگای ئینقلابی سنه‌وە به سه‌رۆكایه‌تیی داده‌وه‌ر سه‌عیدی، به تۆمه‌تی«چالاکیی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وەیی له ڕێگای ئه‌ندامبوونەوە له یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كاندا»، سزای پێنج ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراوی به‌سه‌ردا سه‌پاوە.
ئه‌م هاووڵاتییه له سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ساڵی پاردا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە له ماڵه‌كه‌ی خۆی له كامێران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و گواسترایه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٩ی گه‌ڵاوێژدا دوای کۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی زیندانی كامێران كرابوو و له ناوه‌ڕاستی خه‌رماناندا به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
دادگای ئه‌م هاووڵاتییه له ڕێكه‌وتی ١٢ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا له لقی یه‌كەمی دادگای ئینقلابی سنه به‌ڕێوه چوو و له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا ئەو حوکمە به پارێزه‌رەکەی ڕاگه‌یەنراوه.