ژنەزیندانییەکی سیاسی لە ورمێ حوکمی ١٠ ساڵ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2021/07/05/p10635
سنوور تامارا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تورکیا، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ورمێوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستاندا» حوکمی ١٠ ساڵ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دادگای لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕدا بە شێوەی ئانلاین و بەبێ ئامادەبوونی پارێزەری خۆی بەڕێوە چوو و ڕۆژی ڕابردوو لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ حوکمەکەی بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیەنراوە.
سنوور تامارا پاییزی ساڵی ١٣٩٩ لە گوندێکی سەرسنووری ورمێ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو بۆ ماوەی چەندین مانگ لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپا لە پادگانی ئەلمەهدیی سپای پاسدارانی ورمێ خرایە ژێر لێپرسینەوە و لە کۆتایی ڕەشەمەدا گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.
ناوبراو لە ٤ی خاکەلێوەدا ئەم جارە برایە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و دوای چەند حەفتەیەک دیسان گەڕێنرایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە کاتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستا مافی دیاریکردنی پارێزەری خۆی، دیدار و پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
سنوور تامارا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تورکیا، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا
-
چالاکێکی مەزهەبیی کورد لە ورمێ سزای ٧ ساڵ و نیو بەندکرانی بەسەردا سەپا
-
سێ زیندانی لە ورمێ لە سێدارە دران
-
حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی لە ورمێ جێبەجێ کرا
-
له ورمێ دوو بهندكراو به مهبهستی جێبهجێكردنی حوكمی ئێعدام گواسترانهوه بۆ ژووری تاكهكهسی
-
زیندانییەکی مەزهەبی لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت