کەمال حەسەن رەمەزان بەندکراوی سیاسیی کورد کە سزای ئیعدامی بەسەردا سەپاوە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ چوونەتە ناو بەندیخانەی ورمێ و کەمال حەسەن رەمەزانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
دەگوترێت گواستنەوەی ئەم بەندکراوە سیاسییە پاش ئەوە دێت کە رۆژی رابردوو بەندکراوانی بەندی سیاسی و مەزهەبی دەستیان دابوویە ناڕەزایەتی و مانگرتن.
رۆژی رابردوو پشکنین و لەناوبردنی کەل و پەلی شەخسی بەندکراوان لەلایەن یەکەی تایبەتەوە، ناڕەزایەتی و مانگرتنی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی بۆ ماوەی چەندین کاتژمێری لێکەوتەوە.
کەمال حەسەن رەمەزان مانگی گەلاوێژی ساڵی رابردوو/ ٢٠١٨.٠٨ لە ناکاو بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گواسترایەوە کە ئەمەش مەترسی جێبەجێکردنی حوکمەکەی لێکەوتبوویەوە. ئەو کات رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربرینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی ئەم بەندکراوە، داوای کردبوو دەستبەجێ حوکمی ئیعدامەکەی رابگیرێ.
ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتریش لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی/ ٢٠١٦.١٢ بۆ ماوەی هەشت رۆژ، لە رەشەمەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی/ ٢٠١٧.٠٣ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ، لە سەرماوەی ١٣٩٦ی هەتاوی/٢٠١٧.١٢ بۆ ماوەی حەوت رۆژ و لە گەلاوێژی ١٣٩٧/ ٢٠١٨.٠٨ بۆ ماوەی هەشت رۆژ بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران گواسترابوویەوە. بە پێی زانیارییەکان ئەم فشارانە بۆ سەر ئەم بەندکراوە سیاسییە بە مەبەستی کردنەوەی دۆسییەی نوێ و وەرگرتنی دانپێدانانی دوور لە راستییەوە بووە.
کەمال حەسەن رەمەزان تەمەنی ٣٣ ساڵە و خەڵکی سەرێکانی کوردستانی سوریا (رۆژئاوا) یە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە شەشی خەرمانان ١٣٩٣ی هەتاوی/ ٢٠١٤.٠٨.٢٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرا و پاش چوار مانگ لێپێچینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە.
لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی/ ٢٠١٥.٠٧ لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ورمێوە بە تۆمەتی ئەندام بوو لە پارتی کرێکارانی کوردستان ١٠ ساڵ بەندکرانی بهسهردا سهپێیندرا. پاشان ئەم حوكمه بە پێی یاسایەک کە پێی دەوترێ “رازی بوون بە بڕیاری دادگا” بۆ ماوەی حەوت ساڵ کەم کرایەوە.
لە ماوەی ساڵانی رابردوو سەرەڕای ئەوەیکە حوکمەکەی یەکلایی ببوویەوە چوار جار بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە و بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران لە هاوینی ساڵی ١٣٩٠ هەتاوی/ ٢٠١١، لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە.
کەماڵ حهسهن رەمەزان مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی/ ٢٠١٧.٠٥ لەلایەن بەشی جێبەجێکردنی حوکمەکانی بەندیخانەی ورمێوە بانگ کرا و بە رەسمی حوکمی ئیعدامی پێڕاگەێنرا. ئەم حوکمە پێشتر لە مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٠ی هەتاوی/ ٢٠١١.١١ لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشەوە بە غیابی بۆ کەسێک بە ناوی “کەمالە سور” بڕابوویەوە، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعات ئەم حوکمەی بەسەر کەمال حەسەن رەمەزاندا داسەپاند و وەک تاوانبار ناساندی، تەنیا پەیوەندی ئەم دوو کەسەش، لێکچوونی ناوەکانیان بووە.
کەمال حەسەن رەمەزان بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە