سزای لەسێدارەدانی به‌ندكراوێك جێبەجێ کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/06/11/p22875
به پێی زانیاریی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان (١٠/٦/٢٠٢٠) سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێكی كورد به‌ناوی ڕه‌حیم یووسفی، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبەجێکردنی سزاكه‌ی گوێزرابوویه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده، به‌ڕێوه چوو.
ڕه‌حیم یووسفی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵه، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بوو، خه‌ڵكی شاری «سوغانلو»ی پیرانشاری سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه و نزیكه‌ی دوو ساڵ و نیو له‌وه‌وپێش، دوای تێپەڕینی سێزده ساڵ بەسەر ڕووداوەکەدا خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئاگاهیی ئه‌م شاره کرد و دانی به كوشتنی نه‌خوازراوی یه‌كێك له هاوڕێكانیدا نا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوبراو ڕایگەیاندووە کە كوژرانی هاوڕێكه‌ی له رووداوێكی نەخوازراودا ڕووی داوە، به‌ڵام دادگا سزای قه‌ساسی بەسەردا سەپاند.
شه‌وی ڕابردوو دوای ئەم ئاگادارکردنه‌وه‌یە، ژمارەیەک لە خه‌ڵكی پیرانشار و كه‌سوكاری ناوبراو و هه‌روه‌ها چالاكانی مه‌ده‌نیی ئه‌م شاره بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌ت له بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له به‌رده‌م ماڵیاندا كۆ بوونه‌وه.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دوو هاووڵاتیی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كورد به دانانی بارمته ئازاد كران
-
گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێك بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی بە مەبەستی به‌ڕێوه‌بردنی سزای سێداره
-
گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ زیندان
-
هاووڵاتییه‌كی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
-
بەندکراوێک لە سێدارە درا
-
سێ هاووڵاتیی كورد بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی زیندان كران