به پێی زانیاریی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان (١٠/٦/٢٠٢٠) سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێكی كورد به‌ناوی ڕه‌حیم یووسفی، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبەجێکردنی سزاكه‌ی گوێزرابوویه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده، به‌ڕێوه چوو.
ڕه‌حیم یووسفی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵه، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بوو، خه‌ڵكی شاری «سوغانلو»ی پیرانشاری سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه و نزیكه‌ی دوو ساڵ و نیو له‌وه‌وپێش، دوای تێپەڕینی سێزده ساڵ بەسەر ڕووداوەکەدا خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئاگاهیی ئه‌م شاره کرد و دانی به كوشتنی نه‌خوازراوی یه‌كێك له هاوڕێكانیدا نا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوبراو ڕایگەیاندووە کە كوژرانی هاوڕێكه‌ی له رووداوێكی نەخوازراودا ڕووی داوە، به‌ڵام دادگا سزای قه‌ساسی بەسەردا سەپاند.
شه‌وی ڕابردوو دوای ئەم ئاگادارکردنه‌وه‌یە، ژمارەیەک لە خه‌ڵكی پیرانشار و كه‌سوكاری ناوبراو و هه‌روه‌ها چالاكانی مه‌ده‌نیی ئه‌م شاره بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌ت له بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له به‌رده‌م ماڵیاندا كۆ بوونه‌وه.
نه‌غه‌ده؛ سزای لەسێدارەدانی به‌ندكراوێك جێبەجێ کرا
![](https://kurdistanhumanrights.org/wp-content/uploads/2020/06/Rahim-Yusefei_-1-1.jpg)
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە