به پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، مسته‌فا سه‌یفی زیندانی تۆمه‌تبار به «كوشتنی به ئه‌نقه‌ست» بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام گواستراوه‌ته‌وه بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنه و پێده‌چێ ئەم حوكمە تا چه‌ند كاتژمێرێکیتر جێبەجێ بکرێت.
ئه‌م زیندانییه پێشتریش له خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوو، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی چه‌ند مانگه بۆ دانی دیه به بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، حوكمی ئێعدامی ناوبراو به شێوه‌ی كاتی ڕاگیرابوو.
به پێی دادنامه‌یه‌ك كه كۆپییه‌كی کەوتۆته دەست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، مسته‌فا سه‌یفی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵان و خه‌ڵكی گوندی «ویژەنان»ی شاری سه‌وڵاوایه كه له ڕێكه‌وتی ٣ی گوڵانی ١٣٩٣دا هاووڵاتییه‌كی به ناوی كۆسار سه‌یفی به گولله كوشتووه. ناوبراو دوای ساڵێك ژیانی شاراوه له شاره‌كانی تاران و ورمێ‌دا سه‌رئه‌نجام خۆی ڕادەستی هێزه‌كانی ئینتزامی کردبوو.
مسته‌فا سه‌یفی له ڕێكه‌وتی ٣٠ی به‌فرانباری ١٣٩٧ به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ریی پارێزگای كوردستانه‌وه سزای ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پا.