تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا چوار چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی كاروان مینوویی، دانا سه‌مه‌دی، زانیار موعته‌مێدی و سیروان كهریمزاده دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری سنه، به دانانی بارمته ئازاد كراون.
ڕۆژی ٢٩ی به‌فرانبار (٩ی ژانویه) و دوابەدوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوووڵاتیان و چالاكانی كورد، تا هه‌نووكه زیاتر له‌١٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. لێكۆڵینه‌وه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان نیشان ئه‌دات كه له‌م ماوه‌یه‌دا ٢٩ كه‌س له چالاكانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌دانانی بارمته‌ئازاد كراون. هه‌روها له‌م ماوه‌یه‌دا ١٠ چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعای سپای ورمێوه ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كانی ورمێ و مه‌هاباد كراون.
ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له شاره‌كانی مه‌هاباد، بۆكان، سنه، سه‌وڵاوا و مه‌ریوان وێڕای دەربڕینی نیگه‌رانیی خۆیان له‌ئاست نادیاربوونی چاره‌نووسی مناڵهكانیاندا، داوایان له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی كردووه بۆ ئازادكردنی منداڵه‌كانیان گوشار بخه‌نه‌سه‌ر ئێران.
به وته‌ی ئه‌م بنه‌ماڵانه، منداڵه‌كانیان هێشتا له دهستبهسهرگهكانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپا له شاره‌كانی ورمێ، سنه و مه‌ریوان ڕاگیراون و تاكوو ئێستا هیچ زانیارییه‌كی ڕوون له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه دراوه‌ته پاڵیان،له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو دوای ئەوەی سه‌ردانی دادگاكانی ئه‌م شارانه‌یان کردووە پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه كه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م كه‌سانه بۆ دووهه‌مین مانگ درێژ كراوه‌ته‌وه.
له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا عهزیمهناسری، حوسێن گه‌ردشی، سۆران حوسێنزاده، سیروان نووری، ئیمان عه‌بدی، ئه‌فشین مام ئه‌حمه‌دی، فه‌رهاد مووساپوور، فه‌ره‌یدوون مووساپوور، به‌همه‌ن یووسفزاده و شه‌پۆل خزری له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ كراون.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكانه‌ی كهڕهوانهی زیندانی ورمێ كراون له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان وتیان كه تۆمه‌تی ئه‌م كه‌سانه”ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كورده‌كاندا”ڕاگه‌یه‌نراوه و دادگای ورمێ ئازادکردنیانی بە بارمتهڕەت کردۆتەوە.
هه‌نووكه لانیكه‌م ٥٣ چالاكی دهستبهسهكراوی كورد هێشتا له دهستبهسهرگهكانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای شاره‌كانی ورمێ، سنه و مه‌ریوان ڕاگیراون.