گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی كورد له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌وه بۆ زیندان/ چالاكێكی مه‌ده‌نی به دانانی بارمته ئازاد كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/02/28/p10091
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، حه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌مال قۆیتاسی و ڕه‌حمان یوسێفی دوو ھاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ كه له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گه‌ڵاڕێزان (١٦ی نۆڤه‌مبه‌ر ٢٠٢٠)دا، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون و له درێژه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌دا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی له شاری ورمێ ڕاگیرابوون، دوای کۆتاییھاتنی لێپرسینه‌وه‌كان ڕه‌وانه‌ی زیندانی شنۆ كراون.
هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراونه‌ته پاڵ ئه‌م دوو هاووڵاتییه لە بەردەستدا نییە.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو جه‌مال قاسمی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ژینگه پارێزیی «ژینكۆ»ی شنۆ كه له ڕێكه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندان (٢٨ی ژانویه)، له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوو به دانانی بارمته له زیندانی شنۆ ئازاد كراوه.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
-
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌وت هاووڵاتی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
-
هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
-
کوژرانی دوو كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
-
هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر کرد
-
ڕەشید ناسرزادە، چالاکی ڕاگەیاندن بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانە کرا