تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانبار حوکمی لەسێدارەدانی ٣ زیندانیی مەحکووم بە قەساس لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە.

سوبحان شەوهانی، محەممەد کەریمنژاد و حامید مەنووچێهری ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. سوبحان شەوهانی لە نزیکەی ٢ ساڵ و نیو لەمەوپێشەوە، محەممەد کەریمنژاد نزیکەی ٧ ساڵ و حامید مەنووچێهری لە ٤ ساڵ لەمەوپێشەوە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە زینداندا بوون.