تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ (٢٣ی ژوەن) شەهریار نادری، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ئەم مامۆستایەی خەڵکی پاوە و دانیشتووی سنە، لە ساڵی ١٣٩٥ـەوە (٢٠١٦) لەبەر چالاکییە پیشەییەکانی دوور بۆ کرماشان خراوەتەوە.

ڕۆژی ڕابردوویش دوو ئەندامی تری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی سادق کەنعانی و ئارام ئیبراهیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تەنها لە یەک حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣٩ چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە شارەکانی سەقز، دیواندەرە، مەریوان، سنە و کرماشان دەستبەسەر کراون. لە کۆی ئەم کەسانە هێشتا ٢٣ چالاکی پیشەیی مامۆستایان دەستبەسەرن و ئازاد نەکراون.

سنە: شەهریار نادری، سادق کەنعانی، ئارام ئیبراهیمی، ڕەزا تەهماسبی، سەلاح حاجی‌میرزایی، غیاس نیعمەتی، محەممەدڕەزا مورادی و بێهزاد قەوامی

سەقز: سلێمان عەبدی، تاهیر حامیدی، ئەحمەد قادری، ئامانج ئەمینی، ئیسماعیل ڕێحانی، خالید عەبدوڵڵاهی، زاهید مورادی، حەسەن ڕەحیمیان، حیسام خاکپوور و موحسین شکووهی

دیواندەرە: ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە

کرماشان: شەهریار نادری

مەریوان: شەعبان محەممەدی، ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا