ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان (2020-6-7) چالاکێکی ژن بە ناوی ھاجەر سەعیدی دەستبەسەر کرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنە دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەم ھەواڵە به تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند کە ئەم چالاکڤانە ژنە بە بێ حوکمی دادگا و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە خانمی سەعیدی تاکە سه‌رپه‌رشتی منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌یەتی.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاجه‌ر سه‌عیدی له به‌رده‌ستدا نییه. ده‌وترێ ناوبراو مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا له لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وەی لێ کراوە. ناوبراو هه‌روه‌ها له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یەک چالاكی خه‌ڵكی سنەدا لەبەر به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانلەدەستدانی شه‌ریف باجوه‌ر و چالاكانی ژینگه‌پارێز، كه له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له یه‌كێك له دارستانه‌كانی مه‌ریواندا گیانیان له‌ده‌ست دابوو، به تۆمه‌تی «تێکدانی ئاسایشی گشتی» ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
سنه؛ هاجه‌ر سه‌عیدی، چالاكی ژن، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە