زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێری هەواڵدەریی کوردپرێس لە قوروە، حەفتەیەک دوای دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٤ی سەرماوەز (١٥ی دێسامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپاوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هەواڵنێرە کوردە بە درێژایی حەفتەی ڕابردوو خراوەتە ژێر ئەشکەنجە و لێدازنەوە و لە ئێوارەی دوێنێوە ئاستی هۆسیاریی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و دواجار ئەمڕۆ براوەتە نەخۆشخانەی کەوسەر و بە شێوەی ئۆرژانسی خەوێنراوە.

هێزە ئەمنییەکان بە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکەیان ڕاگەیاندووە کە دەبێ زیبا ئومیدیفەر دوای دەرمانی سەرەتایی یەکسەر بگەڕێنرێتەوە بۆ دەستبەسەرگە.