دوابەدوای شەڕەکەی حەفتەی ڕابردووی نزیک مەریوان کە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و دەستەیەک لە ئەندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک) ڕووی دا و بووە هۆی برینداربوون ئەندامێکی ئەو حزبە و دەستگیرکردنی لەلایەن سپاوە، کەسێکی خەڵکی ناوچەکە کە ناسنامە حیزبییەکەی ئەو ئەندامە دەستگیرکراوەی پژاکی لە شوێنی شەڕەکەدا دۆزیبوویەوە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕایگەیاند کە ناسنامەی ئەو کەسە «ئاڤاشین زاگرۆس»ـە، ٢٠ ساڵیەتی و خەڵکی کوردستانی سووریا (ڕۆژئاوا)یە.
ئەم سەرچاوەیە پێشتریش وتبووی ئەم ژنە جوانە لە کاتی دەستگیریدا کەوتبووە بەر لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە.
هەروەها دوو سەرچاوەی دیکەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مەریوان و سنەوە ڕایانگەیاند کە دوای ئەوەی ئاڤاشین زاگرۆس بە دەستی هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا دەستگیر کرا، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی ئەمنی و بە ئامادەبوونی نزیکەی ٥٠ ئەندامی چەکداری سپا، سەرەتا بۆ پشکنینی پزیشکی و پانسمانکردنی قاچی کە گوللەی بەر کەوتبوو، براوەتە نەخۆشخانەی بووعەلیی مەریوان و ئینجا گواستراوەتەوە بۆ سنە.
بە وتەی ئەم سەرچاوانە، دوای ئەوەی ناوبراو دەبرێتە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری ئیتلاعاتی سپای سنە، خوێنێکی زۆری لەبەر دەچێت و هەر بۆیە دەبرێتە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە و لەوێ نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت، بەڵام مۆڵەت بە تەواوبوونی پرۆسەی دەرمانکردنی نادرێت و دیسانەوە بۆ لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنییەتیی سنە.
گواستنەوەی خێرا و دووبارەی ئەم هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی سووریا بۆ دەستبەسەرگە و وەرنەگرتنی چارەسەرە پزیشکییە پێویستەکان لە نەخۆشخانەدا، بۆتە هۆی قووڵبوونەوەی هەرچی زیاتری نیگەرانییەکان لەسەر دۆخی تەندروستیی ناوبرا. هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی نموونە هاوشێوەکان لە ڕابردوودا، ئێستا مەترسیی ئەشکەنجەدانی لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ئارادایە.
سنە؛ گواستنەوەی ئەندامێکی برینداری پژاک بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنییەتی
دەستبەسەرکردنی ئاکۆ عەزیزی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ڕەبەت
ئاکۆ عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەر بە سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هەر لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوێکی ژنکوشتن لە مەهاباد؛ کوشتنی شەهلا کەریمیانی بە دەستی هاوسەرەکەی
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی کوشتنی ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە دەستی هاوسەرەکەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کرایەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کە لەسەر بنەمای...
زیاتر بخوێنەوە