به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان(١١ی سێپتا‌مبر)، كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی كردنی ڕۆژنامه‌نووسی كورد ئیجلال قه‌وامی به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له لقی ٥ی دادگای گشتی و شۆڕشی سنه به‌ڕێوه چوو.
دەوترێ دادگا بەشێک لە نووسراوەکان و واژۆکردنی چەند لێدوانێکی ئەم ڕۆژنامەنووسەی بە نموونەی ئەم تۆمەتە زانیوە.
ناو براو دوای كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه‌كان به كه‌فاله‌تی ٧٠ملیۆن تمه‌ن به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
دوێنێ ئەم ڕۆژنامەنووسە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند کە بانگهێشتی لقی ٥ی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و شۆڕشی سنە کراوە. پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣١ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە لایەن لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی شاری سنەوە بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی” بە شێوه‌ی غیابی حوکمی ٨ مانگ زیندانی بە سەردا سەپابوو. دوای پێشکەشکردنی داوای پیاهەڵچوونەوە، بڕیاری ئەستۆپاکی بۆ ئەم ڕۆژنامەنووسە دەرچوو و تۆمەتەکانی لەسەر لاچوو