به‌پێی زانیارییه‌كۆكراوه‌كانی‌ناوه‌ندی ئامار و به‌ڵگه‌نامەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له‌مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ٣٧ هاووڵاتی و چالاكی كورد له‌هه‌شت شاری ئێران‌دا دستبه‌سه‌ر كراون، له‌م ژماره‌یه ٦ كه‌س بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی زیندان و ٣١ كه‌سی تریش له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هاوكات زیاتر له‌١٠ چالاكی مه‌ده‌نی، مه‌زهه‌بی، كولتووری، ئه‌ده‌بی و هونه‌رییش له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگهێشت کراون و بۆ چه‌ندین كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.
له مانگی ڕێبه‌نداندا لاوێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوی مێهرداد تاڵشی دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئاگاهیی تارانه‌وه،له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئاگاهیی شاپوور بە ئه‌شكه‌نجه كوژراوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌وه‌ڕادەستی‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی کراوەتەوە. تاكوو ئێستا به‌دواداچوونەکانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و تۆماردکردنی داوای یاسایی لەسەر هێزی ئینتزامی هیچ ئاکامێکی بەدواوە نەبووە.
هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا لانیكه‌م چوار كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی هاشم حوسێنی، خالد ئه‌حمه‌دپوور، ئارام جاته‌ن و شه‌هرام قادری به ته‌قه‌كردن، كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزاییه‌وه‌و ڕەقبوونەوە لە سه‌رمادا‌گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٦ كۆڵبه‌ری تریش بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبیلی كاسبكارێكیش به‌ناوی بێهزاد حاته‌می ئه‌سڵ به‌ته‌قه‌ی هێزی ئینتزامی وەرگه‌ڕا‌وه‌و دوای چه‌ند رۆژ مانه‌وه‌له‌نه‌خۆشخانه‌گیانی له‌ده‌ست داوە.
هەر له‌مانگی ڕێبه‌نداندا ١٥ هاووڵاتیی كورد له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاره جۆراوجۆره‌كانه‌وه حوکمی‌٣ تا ٥ مانگ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.
له‌مانگی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌ك و دوو كه‌س له هێزه‌حکوومەتییه‌كانی ئێران به ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌سنوورییه‌كانی مێهران و سه‌رپێڵ زهاوی پارێزگاکانی ئیلام و كرماشان كوژراون و دوو هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.