دێولان ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی کەشی سەربازی-ئەمنی و گوشاری سەر بنەماڵەی دادخوازان لە شارە جیاوازەکاندا
سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز و بۆکانەوە باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای پاسداران تا ئێستایش بە چەکی سووک و نیوەقورسەوە لە دەروازەکانی ئەم دوو شارەدا ماونەتەوە و کۆنترۆڵی هاتوچۆی هاووڵاتیان دەکەن. ئەم هێزانە و هێزەکانی یەکەی تایبەت لە شەقام و مەیدانە سەرەکییەکانی ئەم دوو شارەدا ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە. هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە شارەکانی دێولان و سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە، لەبەر...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان
سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی خەبات دێهدار، ڕامیار دێهدار و ئازاد عەباسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبەر) خەبات دێهدار و براکەی، ڕامیار دێهدار، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە سنە دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و بەبێ...
زیاتربەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی دادخوازان؛ ئومید نیازی، موعید ساعیدی و ڕێزان ساعیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە و دێولان دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازاندا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) ڕێزان ساعیدی و موعید ساعیدی، پوور و برای سارینا ساعیدی و ئومید نیازی، برای موحسین نیازی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی سنە و دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە نیوەڕۆی ٢٣ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی گۆڕستانی بەهەشت...
زیاترپەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی کەمال لوتفی لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتندا
کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی کامێراندایە و درێژەدان بە مانگرتنەکە بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییەدا. کەمال لوتفی وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی مانەوە لە حاڵەتی دەستبەسەربووندا لە ڕۆژی ٢٨ی گوڵانەوە (١٨ی مەی) مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی...
زیاترکوژرانی ژنێکی لاو بە دەستی هاوسەرەکەی لە دێولان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) ژنێکی لاوی دانیشتووی گوندی «میرەکی»ی شاری دێولان بە ناوی پەرەستوو شەهبازی بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. پەرەستوو شەهبازی ١٨ ساڵان و دایکی منداڵێکی بچووک بووە. دەوترێت پەرەستوو شەهبازی قوربانییەکی منداڵ هاوسەری بووە و لە تەمەنێکی زۆر کەمدا بە زۆر ناچار بە هاوسەرگیری کراوە. هاوسەرەکەی بە ناوی پەیام.ش بێکار و بە دەست کێشەی...
زیاتردوازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە زیندانی کامێراندا
کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە دوازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی کامێراندایە و دەوترێت لە دۆخێکی ناجێگیردایە. ئەم هاووڵاتییە وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی مانەوە لە حاڵەتی دەستبەسەربووندا لە ڕۆژی ٢٨ی گوڵانەوە (١٨ی مەی) مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) بەرپرسانی زیندانی کامێران لەگەڵ بنەماڵەی کەمال لوتفیدا...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دێولان
سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی کەمال لوتفیدا، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە یەک مانگی ڕابردوودا ئەم بنەماڵە دادخوازە چەندەها جار سەردانی دەزگای دادوەری و دامودەزگای ئەمنیی شارەکانی دێولان، سنە و کامێرانیان کردووە، بەڵام بەرپرسانی ئەو دەزگایانە تا ئێستە هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی...
زیاتر