سەقز ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە بانە
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی واحید قادرپوور لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. لە سەرەتای گوڵانەوە (٢٠ی ئاوریل) تا ئێستا ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بانە و سەقز بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی)...
زیاترموستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»، هێشتا هەر دەستبەسەرە
سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکردنی موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»ی شاری سەقز، ئەم چالاکە کوردە تا ئێستایش لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موستەفا حەمدی دوای ئەوەی لە سەقز دەستبەسەر کراوە گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و تا ئێستا تەنها دوو جار بە کورتی و...
زیاترموستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن، لە سەقز دەستبەسەر کرا
موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی کاناڵ و گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) موستەفا حەمدی لە تەلاری میلادی شاری سەقزدا بەبێ مۆڵەتی یاسایی و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم...
زیاترگیانبەختکردنی منداڵێکی کۆڵبەر بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە (٢٤ی مارس) منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی هەستیار عەبدولکەریمی لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست دا. هەمان ڕۆژ میلاد حسەینی، منداڵە کۆڵبەری خەڵکی دیواندەرە و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی جەمیل عەبدی و ئاورین حەقانی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، بانە و نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست...
زیاترکوژرانی کۆڵبەری ٥٢ ساڵان عەلی زەرغامی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەقز
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە (٣ی مارس) کۆڵبەرێکی ٥٢ ساڵان بە ناوی عەلی زەرغامی لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە (٣ی مارس) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «میشیاو»ی سەر بە «سەرشیو»ی سەقز لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و...
زیاترسلێمان عەبدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە (٣ی مارس) سلێمان عەبدی، مامۆستای کورد و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سلێمان عەبدی پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقزەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەم مامۆستا کوردە لە دۆسیەیەکی تر و لە...
زیاترسەپاندنی سزای بەندکران، قامچی و سزای تەواوکەر بەسەر حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی سەقزدا
حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی سەفا عاییلی (خاڵۆی ژینا ئەمینی)، هیوا جیهانی، شێرکۆ (خالید) حیجازی، هیوا تاتایی، محەممەدئازاد ئەمینی، سەمیرا ئەحمەدی و ئومید موقەدەس لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا و لە لایەن لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی دووی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد موستەفایی، سزای بەندکران، قامچی و سزای تەواوکەریان بەسەردا سەپاوە. ئەم حەوت هاووڵاتی و چالاکە کوردە خەرمانانی ئەمساڵ (سێپتامبەری ٢٠٢٣) لە سەروبەندی ساڵیادی...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەقز
ئێوارەی شەممە ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «بستام»ی شاری سەقز دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە نزیک ڕووباری سنووریی «بستام» لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران...
زیاتر