پیرانشار ئارشیڤ - Page 3 of 6 - KHRN

بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حسەین مەحموودپوور، حەمزه قانعی، عومەر حسەینزاده، هێدی عەبدولبەخت و نەجمەدین عیسازاده لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێدی عەبدولبەخت،...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی، لەوانە منداڵێک، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژ (١٤ی ئاگۆست) ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی لوقمان سوخەنوەر و هۆشیار قادری، ١٧ ساڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژ (١٤ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان لە بازاڕی پیرانشاردا ئۆتۆمبیلەکەی هاووڵاتییەکی خەڵکی «شیناوێ» بە ناوی لوقمان سوخەنوەریان ڕاگرتووە و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی...

زیاتر
ته‌مموز 8, 2023

کوژرانی کچێکی ١٥ ساڵان بە دەستی باوکی لە پیرانشار

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (٧ی جولایی ٢٠٢٣) کچێکی ١٥ ساڵان بە ناوی «زیلان ئەیوەز» لە گوندی «زێوە»ی شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوکی کوژراوە. عەبدولسەلام ئەیوەز، باوکی زیلان، دوای پەلاماردان و لێدانی قورسی کچەکەی، دوو گوللەی پێوە ناوە و کوشتوویەتی، دوای کوشتنەکەیش خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئینتیزامی کردووە. عەبدولسەلام ئەیوەز لە کۆنەوە پێشینەی توندوتیژیی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شوانە بابەکری، فەرهاد ئیسماعیلی، ئاسۆ قەلەندەری، ئەحەد تاهیری و سادق مەحموودنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ بە ناوی شوانە بابەکری لە...

زیاتر
حوزه‌یران 12, 2023

دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی خزر محەممەدپوور، عەبدولڕەحمان قەیتەران، سەدرەدین قەیتەران، محەممەد مەحموودفەقێ، حەبیب خوشنوود و جەمال ڕەسوولزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو برای خەڵکی گوندی «کانی مەلا»ی پیرانشار بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان قەیتەران و...

زیاتر