پیرانشار ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی مەدەنیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵان (٨ی ئاوریل) دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی ئەیوب ڕەسوولزادە و حاجی بەرزە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ گوڵان (٨ی ئاوریل) ئەیوب ڕەسوولزادە، چالاکی ژینگەپارێز و حاجی بەرزە، چالاکی مەدەنی و برای زیندانیی سیاسیی کورد باپیر بەرزە، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن...
زیاتردەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان (٦ی مەی) سومەییە قادری، خەڵکی گوندی «گەزگەسک»، محەممەد سوڵتانی، خەڵکی گوندی «خورینج» و محەممەد مورادی، خەڵکی...
زیاترلە پیرانشار شەش هاووڵاتیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندان کران
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵان (٢٤ی ئاوریل) ٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئێحسان گوڵابی، ئارام خالیدینەسەب، عەلیڕەزا محەممەدیی ئەرشەد، ئیسماعیل تەجەللا، هیوا مەحموودی و محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لەم شارە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی...
زیاترگیانبەختکردنی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و برینداربوونی لانیکەم نۆ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە پیرانشار و نەوسوود
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوە (٢٧ی مارس) تەرمی سەعید سەلووسی، کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار کە بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست دابوو، لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەم شارەدا دۆزرایەوە. هەروەها لە دوو ڕۆژی ڕابردوو و لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی کرماشان لانیکەم هەشت کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد یووسفی، محەممەد مەحموودی، ئێحسان نەزەری، ئومید شەمسی، یاسین (پاشناو نەزانراوە)، سامان ڕوستەمی، غوڵامڕەزا فەیزی...
زیاترسزای ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار، خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی پیرانشارەوە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی» سزای ٢١ مانگ بەندکران، «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» سزای ٢٠ مانگ...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
ڕۆژی ڕابردوو ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) ٣ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گردەبن»ی پیرانشار بە ناوەکانی شوانە خزرنژاد، سەلاح خزرنژاد و ئەحەد خزرنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە لە گوندی گردەبن و بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەرسێکیان دەستبەسەر کردوون. تا ئێستا لەسەر...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ڕێباز محەممەدیموقەدەم، ناسر عەلیپوور و ڕێبوار کووهگەرد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕێباز محەممەدیموقەدەم لە شاری پیرانشار و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر...
زیاترسەلاح عوسمانی، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد، لە پیرانشار دەستبەسەر کرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سەلاح عوسمانی، زیندانیی سیاسیی پێشووی کوردی خەڵکی پیرانشار، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلاح عوسمانی لە شاری پیرانشار و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی...
زیاترباپیر بەرزه بە مەبەستی بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) باپیر بەرزە، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی پیرانشار، دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی لقی یەکەمی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی پیرانشار، دەستبەسەر...
زیاتر