ئیلام ئارشیڤ - Page 7 of 8 - KHRN
لە ئیلام دوو برای وەرزشکار بە بارمتەی قورس ئازاد کران
دوو برای وەرزشکاری خەڵکی ئیلام بە ناوەکانی ئەمیرعەلی و عیماد زاکریفەرد کە لە ڕێکەوتی ١١ی گەڵاڕێزاندا (٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ئیلام دەستبەسەر کرابوون، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١١ی گەڵاڕێزاندا (٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی...
زیاترمانگرتنی بەکۆمەڵی دە کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئاودانان و دێلوڕانی ئیلام
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دە کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارەکانی ئاودانان و دێلوڕان کە گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی کاتیی شاری ئیلام، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی دۆخی دەستبەسەرکردند،ا لە ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبارەوە (٧ی ژانڤییە) مانیان لە خواردن گرتووە. ناونیشانی ئەم کەسانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: ئەشکان ئەحمەدی، سامان مورادیی وەندان، موجتەبا محەممەدوەلی، سامان قاسمی، میلاد ئەنساری، پوویا مەحموودنژاد، ڕامین سەلمانی، سەجاد...
زیاتربێبەشکردنی جەلیل عەزیزپوور لە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە زیندانی ئیلامدا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، جەلیل عەزیزپوور، وەرزشکاری ناسراوی ئیلامی کە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزدا (٢٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان لێی دا و پاشان دەستبەسەر کرا، لە زیندانی ئیلامدا مافی خزمەتگوزاریی پزیشکیی گونجاوی لێ زەوت کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکردندا قاچێکی و لە کاتی لێپرسینەوەکانیشدا دوو ددانی شکاوە، بەڵام بەرپرسانی زیندان ئامادە نیین بیگوێزنەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی لە دەرەوەی...
زیاترسونیا شەریفی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئیلام ئازاد کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز (١٥ی دێسامبر) سونیا شەریفی، منداڵی ١٧ ساڵانی خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلام کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئیلام ئازاد کراوە. چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئاودانان بە هەڵپەڕکێ...
زیاترمنداڵێکی دەستبەسەرکراو لە ئیلام تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کرایەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا منداڵێکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلام بە ناوی سونیا شەریفی کە ئێستە لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئیلامدایە، تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە. سونیا شەریفی، منداڵی ١٧ ساڵان و قوتابیی پۆلی دووهەمی دواناوەندی، لە ڕێکەوتی ٢٧ی گەڵاڕێزاندا (١٨ی نۆڤامبر) لە ماڵی داپیرەی لە ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان لە...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی جەلیل عەزیزپوور، وەرزشکاری دەستبەسەرکراو، لە زیندانی ئیلامدا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، جەلیل عەزیزپوور، وەرزشکاری ناسراوی ئیلامی کە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزدا (٢٩ی نۆڤامبر) ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان لێی دا و پاشان دەستبەسەر کرا، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ کەوتووەتە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانەوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە سەرەڕای برینداربوون لە کاتی دەستبەسەرکردندا یەکسەر گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام و بۆ ماوەی حەفتەیەک بە مەبەستی ئەوەی ناچاری بکەن تۆمەتە...
زیاترئازادکردنی کاتیی بێهرووز چەمەنئارا و بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی ساسان چەمەنئارا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوکتور بێهرووز چەمەنئارا، سەرۆکی پێشووی توێژینگەی کوردستانناسی و مامۆستای بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، نیوەڕۆی یەکشەممە ١٣ی سەرماوەز (٤ی دێسامبر) دوای ١٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم مامۆستایەی زانکۆی خەڵکی ئیلام لە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزدا (٢٥ی نۆڤامبر) لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕفێنرا...
زیاتربەردەوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەراوڵە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژانی ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی گەڵاڕێزان (١٥، ١٦ و ١٧ی نۆڤامبر)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە دەیان هاووڵاتیی کوردیان لە شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت یەک لەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە بە ناوی جەواد فەریادیان تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕوبەڕوو کراوەتەوە. ناسنامەی ٢٢ کەس لەم...
زیاتریەزدان عارفینیا، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤ لە ئیلام، هێشتا هەر دەستبەسەرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، یەزدان عارفینیا، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤی خەڵکی ئاودانان و بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامیی «تێپەڕینی زەمان» (گذر زمان) کە لە ڕێکەوتی ٩ی گەڵاڕێزاندا (٣١ی ئۆکتۆبر) لە تاران دەستبەسەر کرا، تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ ئەوەی مۆڵەتی دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام دەستبەسەرە. یەزدان عارفینیا کە بەشی یاسای لە زانکۆدا تەواو...
زیاتر