ئیلام ئارشیڤ - Page 5 of 8 - KHRN

محەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگیی کورد، لە دێلوڕان دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گوڵان (١٤ی مەی) محەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگیی کورد و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی «بنار»ی ئاودانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلوڕان دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە شاری ئیلام. ئەم چالاکە فەرهەنگییەی خەڵکی ئاودانان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە مۆڵەتێکی یاسایی دەستبەسەر کراوە. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست...

زیاتر
ئایار 15, 2023

محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام، سزای بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان» و «بڵاوکردنەوەی درۆ» سزای ٦ مانگ و ڕۆژێک بەندکران، ٢٤ میلیۆن تمەن غەرامە و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپاوە. ئەم هونەرمەندە وەک سزای تەواوکەر مەحکووم کراوە بە نووسینی ٥٠ لاپەڕە وتار بە خەتی خۆی سەبارەت بە «لێکەوتەکانی...

زیاتر

سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێلوڕان کران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی خاکەلێوە (١٩ی ئاوریل) سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری دێلوڕانی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی حسەین باپیروەند، عەزیم یادگاری و فەرشاد ئایینی لە چوارەم ڕۆژی مانگرتنەکەیاندا، لە دەستبەسەرگەی کاتیی زیندانی ئیلامەوە ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کراون. سەعدوڵڵا ئایینی، هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەکەی تری خەڵکی دێلوڕان، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی کاتیی زیندانی ئیلامدایە و مانی...

زیاتر

بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی سەجاد مورادیوەندان لە دەستبەسەرگەی کاتیی ئیلام

سەجاد مورادیوەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان کە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، لە ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەمەوە (١٤ی مارس) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مانەوە لە دۆخی دەستبەسەربووندا، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە ناجێگیر و مایەی نیگەرانییە و تا ئێستا بەرپرسانی زیندان و دادگای ئیلام ئامادە نەبوون بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی بکەن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر

هاووڵاتییەک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هەوڵی خۆکوشتنی دا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی ڕەشەمە (١٩ی مارس) سەعدوڵڵا ئایینی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دێهلوران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ئەم هاووڵاتییە دوای هەوڵی خۆکوشتن گوازراوەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکیی شاری ئیلام. دەوترێت ناوبراو وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست گوشاری لێپرسەوەکاندا بۆ وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ئەم هاووڵاتییە لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی دێهلۆڕاندا بە ناوەکانی فەرشاد...

زیاتر
ئازار 19, 2023

سەپاندنی سزای بەندکران و سزای تەواوکەر بەسەر مامۆستایەکی کورددا لە ئاودانان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزشی دواناوەندییەکانی ئاودانانی پارێزگای ئیلام، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئیلامەوە بە گشتی سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە حوکمەکەدا، ئەحمەد عەلیزادە بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپی زیاتر لە دوو کەس بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» و...

زیاتر
ئازار 16, 2023

لە ئیلام مێهدی سادقی هێشتا هەر دەستبەسەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مێهدی سادقی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام کە نزیکەی ٣ حەفتە لەمەوپێش بۆ دووهەم جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، تا ئێستایش بەبێ ئەوەی چارەنووسی دیاری بکرێت لە دەستبەسەرگەی کاتیی ئیلامدایە. دەوترێت ئەم هاووڵاتییە دوای چەند ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕەوانەی دەستبەسەرگەی کاتیی ئەم شارە کراوە. مێهدی سادقی لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبری...

زیاتر

چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی ئیلامی وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نادیاربوونی چارەنووسیان لە زینداندا مانیان لە خواردن گرت

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی سەجاد مورادیوەندان، سامان مورادیوەندان، پەیمان یاسمی و ئەمیرحسەین نامدارپوور بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر بەردەوامبوونی دۆخی دژواریان لە زیندانی ناوەندیی ئیلامدا و هەروەها نادیاربوونی چارەنووسیان، لە ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەشەمەوە (٢٤ی فێبرییە) مانیان لە خواردن گرتووە. بەرپرسانی زیندان تا ئێستە ئامادە نەبوون ئاوڕ لە داواکارییەکانی ئەم ٤ هاووڵاتییە...

زیاتر