ئیلام ئارشیڤ - Page 6 of 8 - KHRN
کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین لە ئیلام
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولحسەین قەدیمی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «میمک»ی ئیلام گیانی لەدەست داوە. ئەم هاووڵاتییە ٦٠ ساڵەیە خەڵکی گوندی «کەلکەل ئاسمانئاوا»ی شیروان چەرداوڵی پارێزگای ئیلام و سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە.
زیاترلە ئیلام ئاریەن کۆخایی بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبرییە) ئاریەن کۆخایی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر پشتگوێخستنی دۆسیەکەی و نادیاربوونی چارەنووسیدا، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت. لقی سێهەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئیلام تۆمەتی «پێکهێنانی گرووپی تاوانکاری»، «تێکدان و خۆنواندن بە چەکی گەرمەوە» و «تێکدانی ئارامیی گشتی»ی داوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و بەپێی...
زیاتربەردەوامێتیی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری لە شەوی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەنداندا (١ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا دەستیان داوەتە دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان و تا ئێستا ١١ کەسیان دەستبەسەر کردووە. ناسنامەی ١١ کەس لەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە کە تا ئێستا پشتڕاست کراوەتەوە بەم جۆرەیە: سامان مورادیوەندان، محەممەد چراغی، محەممەد غوڵامی، مەجید میرزایی، عەلی سەفەر میروەیسی، ئەمیرحسەین نامداریپوور، موجتەبا سەعیدی،...
زیاترسەپاندنی سزای بەندکران و قامچی بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا لە ئیلام
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مێهدی سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە، لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەریی ٢ی ئیلامەوە بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی» سزای ٦ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی و وەک سزای تەواوکەریش، ٢ ساڵ قەدەعەبوونی چوونەدەرەوە لە ئێرانی بەسەردا سەپاوە. هەروەها دۆسیەیەکی تریش لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئیلامدا بە تۆمەتی...
زیاترلە ئیلام وەرزشکاری کورد جەلیل عەزیزپوور بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) جەلیل عەزیزپوور، وەرزشکاری ناسراوی ئیلامی کە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزدا (٢٩ی نۆڤامبر) ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان لێی دا و پاشان دەستبەسەر کرا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئیلام ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی دیکەدا بە ناوەکانی یەزدان ئینسافمەنش، خوێندکاری...
زیاترلە ئیلام زیندانییەک لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی قودرەت زەیبوروم لە زیندانی ناوەندیی ئیلامدا جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو. قودرەت زەیبوروم، ٣٠ ساڵان و خەڵکی ئیلام، نزیکەی سێ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی...
زیاتر