ئیلام ئارشیڤ - Page 4 of 8 - KHRN
دەستبەسەرکردنی وەحید چاوران، شاخەوانی خەڵکی ئاودانان لە کاتی چوونەدەرەوە لە ئێراندا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢ی پووشپەڕ (٢٣ی ژوەن) وەحید چاوران، شاخەوانی خەڵکی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام، لە کاتی چوونەدەرەوە لە ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لە چەند مانگی ڕابردوو و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئاوداناندا، دامودەزگا ئەمنییەکان چەندین جار بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی وەحید چاوران چووبوونە سەر ماڵەکەیان، بەڵام لەبەر ئەوەی لە...
زیاترلە ئیلام زیندانییەک لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان (٢٠ی ژوەن) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عارف هەواسی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە. عارف هەواسی ٢٧ ساڵان و خەڵکی گوندی «قەجەر»ی ئیلام نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی هاوڕێیەکی نزیکی خۆی لە شەڕێکی بەکۆمەڵدا دەستبەسەر کرابوو و...
زیاترحوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هونەرمەندی کورد ساسان چەمەنئارا لە دادگای تاراندا وەک خۆی پەسەند کرایەوە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هونەرمەندی کورد ساسان چەمەنئارا کە پێشتر لە لایەن لقی ٢٩ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە دەر کرابوو، لە لقی ٣٦ی دادگای پیاچوونەوەی تاراندا وەک خۆی پەسەند کراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) لقی یەکەمی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ناوچەی ٢٣ی تاران دوای پەسەندکرانی حوکمەکە لە دادگای...
زیاتردەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەراوڵەی ئیلام
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام بە شێوەی هاوکات شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەراوڵەیان بە ناوەکانی محەممەد تەهماسبی (مامۆستا)، نەوید محەممەدنژاد (وەرزشکار)، مێهرداد قەیسەربەیگی، ئەیوب گەراوەند، یونس گەراوەند و حامید ڕەحمانی دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت ئەم هاووڵاتییانە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام. بەپێی...
زیاتردوو هاووڵاتیی کوردی ئیلام لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا مانیان لە خواردن گرت
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی ناسر ڕەزایی و محەممەد دانیالی وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر مانەوە لە دۆخی دەستبەسەربووندا و ئەشکەنجەدران لە لایەن لێپرسەوە ئەمنییەکانەوە، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامدا مانیان لە خواردن گرت. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردانەوە (٩ی ژوەن) لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامدا مانیان لە خواردن گرتووە...
زیاترکوشتنی دوو ژن لە شارەکانی ئیلام و دیواندەرە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی ئیلام و دیواندەرە بە دەستی پیاوانی بنەماڵەکانیان کوژراون. ناسنامەی یەک لەم دوو ژنە، ڕۆژین عەزیمی، ١٨ ساڵان و خەڵکی گوندی «ئاخکەند»ی دیواندەرە ڕاگەیەنراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوو ڕۆژ لەمەوپێش ژنێکی لاوی ١٨ ساڵانی خەڵکی گوندی «ئاخکەند»ی دیواندەرە بە ناوی ڕۆژین عەزیمی بە دەستی براکەی و بە چەکوش کوژراوە. دەوترێت هۆکاری ئەم...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئەهواز
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردان (٢٢ی مەی) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی «سەراو باخ»ی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام بە ناوی ناسر ڕەزایی، لە ترمیناڵی شاری ئەهوازی باشووری ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێلوڕانی ئیلام کراوە. ناسر ڕەزایی ڕۆژی دووشەممە و لە حاڵێکدا کە ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر جەستەی دیار...
زیاترهێژا ئومیدی، چالاکی فەرهەنگیی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گوڵان (٢١ی مەی) هێژا ئومیدی، چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی مەلەکشاهیی پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییەیان لە شەقامێکی ئیلامدا و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم چالاکە کوردە تا ئێستە هیچ زانیارییەک...
زیاتر