ئەشکەنجە ئارشیڤ - KHRN
حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی کەیوان ڕەشۆزادە لە ژووری تاکەکەسیدا / بێبەشکران لە خزمەتگوزاریی پزیشکی دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە
کەیوان ڕەشۆزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە حەوتەم ڕۆژی مانگرتندایە، تا ئێستایش لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری و چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە ئەشکەنجە دراوە و ئێستە بریندارە و لە دۆخێکی ناجێگیردایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کەیوان ڕەشۆزادە سەرباری شینبوونەوە و دروستبوونی ئیلتیهاب لە جەستەیدا بە هۆی ئەشکەنجەکانەوە، بە...
زیاتربەردامبوونی زەخت و گوشارەکانی بەرپرسانی زنیدانی ورمێ لەسەر بەندکراوان
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە (٣ی مارس) دوو بەندکراوی تاوانە ئاساییەکان بە ناوەکانی تەوحید غەزنەوی و سەجاد خوداجوو، دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن ئەکبەر ماهیریی سەرۆکی بەندی ٢-١ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە، ڕەوانەی بەندی ئەمن (پارێزاو)ی زیندانەکە کراون. هاوکات دەیان پاسەوانی هێزەکانی گاردی زیندان هێرشیان کردووەتە سەر بەندی ٢-١ و دوای پشکنینی بەندەکە کەلوپەلێکی زۆری بەندکراوانیان لە ناو بردووە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نامەی سەرئاوەڵای...
زیاترسێ زیندانیی لەسێدارەدراوی کوردی تۆمەتبار بە «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕیدا بۆ ئیسراییل» پێش لەسێدارەدان ئەشکەنجە دراون
دوای تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر لەسێدارەدانی وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی، ڕەحمان پەڕحازوو و نەسیم نەمازیدا کە بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕیدا بۆ ئیسراییل» لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی و ڕەحمان پەڕحازوو پێش جێبەجێکردنی سزاکە لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا بە سەختی ئەشکەنجە...
زیاترداواکاریی زیاتر لە ٨٠٠ بەندکراو بۆ گۆڕینی سەرۆکی زیندانی ورمێ؛ پەرەسەندنی ڕێژەی خۆکوشتنی بەندکراوان بە هۆی گوشار و ئازارەکانی سەرۆکی زیندانەوە
زیاتر لە ٨٠٠ بەندکراوی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا داوایان کردووە پەیمان خانزادە، سەرۆکی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە، لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە. لەم نامەیەدا کە نوسخەیەکی بە مەبەستی بڵاوکردنەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، بەندکراوان ئاماژەیان بە ئازاردانی زیندانیان و بنەماڵەکانیان لە لایەن سەرۆکی زیندانی ناوەندیی ورمێوە کردووە و وتوویانە کە بە هۆی ئەم گوشار و ئازارانەوە چەندین بەندکراو لەم مانگانەی دواییدا هەوڵی...
زیاترهێزە سنوورپارێزەکانی ئێران دوای دەستبەسەرکردنی دوو کۆڵبەر لە مەودای چەندمەترییەوە دەسڕێژیان لێ کردن
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ڕێبەندان (٩ی فێبرییە) دوو کۆڵبەری خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی یووسف و فەرزاد لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و دوای نیو کاتژمێر ئەشکەنجەدران، لە مەودای چەندمەترییەوە و بە چەکی ساچمەزەن کەوتنە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانە و بریندار کران. لە دوو حەفتەی ڕابردوودا ئەمە سێهەم حاڵەتی دەسڕێژکردنی دوای دەستبەسەرکردنە لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانەدا. بەپێی ئەو...
زیاترهادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ئەشکەنجە و لێدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا
هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ڕێبەندان (٥ی فێبرییە) لە لایەن هێزەکانی زیندانی ورمێوە بە قورسی بە باتۆم ئەشکەنجە درا و پاشان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا. ئەم زیندانییە دوای گوێزرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی مانگرتنی وشک لە خواردنی دەست پێ کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ لە کاتی بەسەرکردنەوەی زیندانی ناوەندیی ورمێدا لە لایەن لیژنەیەکی پێکهاتوو...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجە لە دەستبەسەرگەی هێزی ئینتیزامیی کرماشاندا
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی نەوسوودی پاوە بە ناوی پەیام عەبدی کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بە «تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان»ـەوە لە لایەن پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجە و لە دەستبەسەرگەدا کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) ئەندامێکی پۆلیسی ئینتیزامی بە تەلەفۆن پێوەندیی بە بنەماڵەی پەیام عەبدییەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون...
زیاترکوژرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ئەشکەنجە و دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە ورمێ و سنەدا
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاوە گەوێڵی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە شەقامێکی ئەم شارەدا و مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، لەژێر ئەشکەنجەدا لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەت، کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار (٢٧ی دیسامبەر) مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، دوای هێرشکردنی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت بۆ سەر ماڵەکەی، بە...
زیاتر