بانە ئارشیڤ - Page 3 of 5 - KHRN

دەزگای دادوەری ئامادە نییە لە دۆسیەی کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران بکۆڵێتەوە

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوە (٢٢ی مارس) بێهزاد عەزیزی، هاووڵاتیی ١٩ ساڵانی خەڵکی گوندی «دەرەشێخان»ی بانە، لە خاڵی پشکنینی دەروازەی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا. سەرەڕای ئامادەبوونی بنەماڵەی ئەم لاوە کوژراوە لە دادگای بانەدا بە مەبەستی تۆمارکردنی داوای یاسایی دژ بە هێزەکانی سپای پاسداران، بەڵام تا ئێستا دادگا هیچ هەنگاوێکی بۆ لێکۆڵینەوە لەم بابەتە هەڵنەگرتووە و بەرپرسانی پێوەندیدار دۆسیەکەیان پشتگوێ خستووە. کەسێکی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 28, 2022

کوژرانی لانیکەم دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانەوە لە بانە

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی گەڵاڕێزان (٢٧ی ئۆکتۆبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری بانەدا لانیکەم دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی موتەلیب سەعید پیرۆ و فەرەیدوون فەرەجی بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان کوژراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «هێزەکانی سپای پاسداران لە شەقامەکانی ئەم شارەدا خۆپیشاندەرانیان دایە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا موتەلیب سەعید پیرۆ و فەرەیدوون فەرەجی، ٢٨ ساڵان و خەڵکی سەقز، کوژران». بە وتەی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 3, 2022

کوژرانی دوو کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبر) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٨ ساڵانی خەڵکی بانە بە ناوی سامان زارعی کوژراوە. هەروەها دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبر) گرووپێک لە کاسبکارانی کورد کە خەریکی گواستنەوەی ئاژەڵ بۆ هەرێمی کوردستان بوون، لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشاری...

زیاتر
ئه‌یلول 2, 2022

بەردەوامبوونی کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران؛ کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی دوو کۆڵبەری تر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە

لە درێژەی کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەراندا، لە ڕۆژی چوارشەممەوە و لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری تر بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٩ی خەرمانان (٣١ی ئاگۆست) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی «مەروێ»ی بانە لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە کەتوونەتە بەر دەسڕێژەوە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٣ ساڵانی...

زیاتر
ئاب 30, 2022

بەردەوامبوونی کوشتنی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی بریندار بە هۆی قورسبوونی برینەکانەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) کۆڵبەرێک بە ناوی ئاراز (ئاراس) محەممەدپوور دوای ٥ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە ٣٢ ساڵەیە کە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی سەردەشتە، لە ڕێکەوتی ١ی خەرماناندا (٢٣ی ئاگۆست) بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بریندار...

زیاتر
ئاب 28, 2022

بەردەوامبوونی کوشتنی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان (٢٦ی ئاگۆست) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «بڕوێشکانی»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵان بە ناوی ڕێبوار ڕەشیدی دەستبەجێ کوژراوە. یەک لە هاوڕێیانی ئەم کۆڵبەرە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە سنووری بڕوێشکانیی بانە، ڕێبوار ڕەشیدی لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی تردا لە...

زیاتر
ئاب 19, 2022

لە بانە کۆڵبەرێک بە تەقینەوەی مین بە قورسی بریندار بوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گەلاوێژ (١٨ی ئاگۆست) کۆڵبەرێک بە ناوی «مەحموود عوسمانیی جەنگەسەر» بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە قورسی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «جەنگەسەر»ی سەڵماس لەم تەقینەوەیەدا پێیەک و هەردوو چاوەکەی لەدەست داوە. دەوترێت بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە لەبەر هەژاری و دەستکورتی توانای گواستنەوەی ناوبراویان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری...

زیاتر
ئاب 18, 2022

برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە قورسی بریندار بووە. دەوترێت ئەم کۆڵبەرە ١٧ ساڵەیەی خەڵکی شاری ساحێبی سەقز لەبەر قورسبوونی برینەکانی ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی تاران کراوە.

زیاتر
ئاب 11, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کۆڵبەرێک بە ناوی عەبدوڵڵا حەجەری کەوتۆتە بەر تەقەی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار بووە. گوللە ساچمەییەکانی هێزە سنوورپارێزەکان بەر دەموچاوی ئەم کۆڵبەرە ٢٥ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «هەنگەژاڵ» کەوتووە. لە یەک حەفتەی ڕابردوودا و دوابەدوای سەردانی فەرماندەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بۆ ناوچە سنوورییەکانی...

زیاتر