بانە ئارشیڤ - Page 4 of 5 - KHRN
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژ (٨ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «کێلە»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودایەکی نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی کەیوان عەلیپوور بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ٣٨ ساڵەیەی خەڵکی سەقز بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و دەوترێت لە دۆخێکی...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک لە بانە بە دەستی ھێزە سنوورپارێزەکان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودایەکی نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی هەژار فەرەجی کوژراوە. ئەم کۆڵبەرە ٢٩ ساڵی تەمەن و خەڵکی گوندی «زەڕبنە»ی بانە بوو. کوژرانی ئەم کۆڵبەرە تەنها چەند ڕۆژ دوای هەڕەشەکانی فەرماندەی...
زیاتربەردەوامبوونی کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران؛ بانگەواز بۆ گردبوونەوەی ناڕەزاییانە لە بانە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ (٢٧ی جولای) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە مەودای نزیکەوە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی شێرکۆ چاوشینی کوژرا و لانیکەم ٤ کۆڵبەری تریش بریندار بوون. بە هۆی بەردەوامبوونی کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەرانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی شاری بانە بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایانگەیاند کە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە...
زیاتربرینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەزەن و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی جەلیل کەریمی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە کە زیاتر لە ٢٠ ساچمە بەر لای خوارووی قاچی کەوتووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کراوە. ناوبراو خەڵکی گوندی...
زیاترکوژران و برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ١ی گەلاوێژ (٢٣ی جولای) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «ماڵتە»ی بانە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی سەعدوڵڵا یوونسی و عەلی یوونسی بە قورسی بریندار بوون. دوای گواستنەوەی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە، سەعدوڵڵا یوونسی لەبەر قورسبوونی برینەکانی گیانی لەدەست داوە و دەوترێت...
زیاتربرینداربوونی لانیکەم چوار کۆڵبەر بە هۆی دەسڕێژی گوللە و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی ڕاوەدووناندا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە لە بانە
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار کۆڵبەر بە هۆی دەسڕێژی گوللە و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی ڕاوەدووناندا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ١٩ی پووشپەڕ (١٠ی جولای) کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ تەڵایی لە ناوچەی سنووریی «کێلە»ی بانە کەوتۆتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی...
زیاتردەستبەسەرکردنی لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە شاری بانەی پارێزگای کوردستان، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات ٨ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی جەعفەر زەریفی، زانا مێهری، محەممەد مەحموودزادە، ئارام ساڵحپوور، ڕەحمان ساڵحپوور، هادی مەحموودی، مێهدی نەورۆز و ئەحمەد حسەینپوور دەستبەسەرکردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کار و ماڵی ئەم...
زیاترئازادبوونی حەوت هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە دانانی بارمتە لە سنە
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فەرهاد پزیشکی، کەریم فرووزش، وەفا پزیشکی، ئەحمەد پزیشکی، لوقمان پزیشکی، عوسمان محەممەدپوور و کامران پزیشکی کە لە ڕەوتی شەپۆلی ئەم دواییانەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندەکانی شاری بانەی پارێزگای کوردستان دەستبەسەر کرابوون، هەرکامەو بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی...
زیاتربانە؛ کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی پۆلیس
هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی خوسرەو شەریفی کە ڕۆژی ٧ی گەڵاڕێزان بە تەقەی هێزەکانی پۆلیس (یگان امداد ناجا) بریندار ببوو، ئەمڕۆ بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە سنە گیانی لە دەست دا.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە، سەبارەت بەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەڵاڕێزان، خەسرەو شەریفی کە بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی سەرقاڵی گواستنەوەی موسافر بوو، لە نزیک گوندی «کێلە» کەوتە...
زیاتر