بانە ئارشیڤ - Page 2 of 5 - KHRN

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ (١٣ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەرسەلان ڕەسوولی پێکراوە و گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە ٢٩ ساڵەیەی خەڵکی ناوچەی «نەڵاس»ی شاری سەردەشت ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبیی بانە...

زیاتر
حوزه‌یران 25, 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی شەممە ٣ی پووشپەڕ (٢٤ی ژوەن) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٧ ساڵان بە ناوی وریا شەریفی گیانی لە دەست داوە. دەوترێت لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقە لە سەری ئەم کۆڵبەرە کراوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. تەرمی...

زیاتر
حوزه‌یران 12, 2023

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم فەیزی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵەیەی خەڵکی بۆکان کە هەردوو قاچەکەی بریندار بووە، بە مەبەستی دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی بانە کراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گوڵانی...

زیاتر
حوزه‌یران 5, 2023

كوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی جۆزەردان (٥ی ژوەن) کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی هۆشیار حەسەنزادە لە ناوچەی سنووریی «زەڵێ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لەدەست دا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «زەڵێ»ی بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵانی خەڵکی بانە بە ناوی...

زیاتر

ئازادبوونی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە بارمتە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سیوەچی خواروو»ی بانە بە ناوەکانی ئەحمەد غوڵامی و ڕەسوول عوبەیدی دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی جوارشەممە ٢٧ی گوڵان (١٧ی مەی) ئەم دوو هاووڵاتییە دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کران. دوای تێپەڕینی چەند کاتژمێرێک...

زیاتر
ئایار 13, 2023

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و داکەوتن لە بەرزاییەوە

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئاکام محەممەدزادە و زەکەریا عەبدی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گوڵان (١١ی مەی) کۆڵبەرێکی ٢٧ ساڵانی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئاکام محەممەدزادە لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتووەتە بەر دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار...

زیاتر

لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە

لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «سیوەچ»ی بانە بە ناوەکانی ئەحمەد غوڵامی و ڕەسوول عوبەیدی کە لە ڕێکەوتی ١١ی گوڵاندا (١ی مەی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. هەروەها پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوەکانی عوسمان مەحموودی، فەرهاد ڕەحمانپوور، سەلام عەبدوڵڵاهی، زاهیر ئیسماعیلی و جەعفەر عەبدوڵڵاپەنا لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە بانگهێشت و بۆ...

زیاتر

کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی یەعقووب عەباسی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و کوژراوە. دەوترێت هێزە سنوورپارێزەکان دەسڕێژیان لە گرووپێک کاسبکار لە سنووری «ئاڵۆت»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کردووە کە لە ئەنجامدا یەعقووب عەباسی بە قورسی بریندار ببوو. ئەم کاسبکارە دەبرێتە ناوەندێکی پزیشکیی شاری ورمێ بەڵام...

زیاتر