تاران ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 15, 2023

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی کورد، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

فواد (سیرووس) فەتحی، چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران کە ڕۆژی ١٣ی گەڵارێزان (٤ی نۆڤامبەر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران، بە گشتی سزای ٤ ساڵ بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزدا (٢ی دیسامبەر) لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 18, 2023

ئازادکردنی کاتیی هەشت هاووڵاتی و چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بە بارمتە لە شارەکانی سەقز، سنە و تاران

هەشت هاووڵاتی و چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی هێرۆ قەدیمی، سەمیرا ئەحمەدی، سەفا عائیلی، ئازاد ئەمینی، ئومید موقەدەسی، هیوا تاتایی، هیوا جەهانی و پووریا ئەحمەدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە، زیندانی سەقز و زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) ٦ هاووڵاتیی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2023

ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری بە سەردا سەپا

ساڵح نیکبەخت، یاساناس و پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد، سزای ساڵێک بەندکران و دوو ساڵ قەدەغەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک سزای تەواوکەر بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) عەلی ڕەزایی، پارێزەری ساڵح نیکبەخت، سەردانی لقی...

زیاتر
ته‌مموز 31, 2023

کۆبوونەوەی دادگای ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سبەینێ بەڕێوە دەچێت

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سبەینێ سێشەممە ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگوست) کۆبوونەوەی دادگای ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە بەڕێوە دەچێت. تۆمەتی ئەم پارێزەرە یاساییە «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای تانەدانەوە لە بۆچوونی پزیشکیی داد سەبارەت بە مەرگی ژینا ئەمینی لە وتووێژ لەگەڵ میدیا بیانییەکان و ڕۆژنامەی ئێعتیماددا ڕاگەیەنراوە. پارێزەری...

زیاتر
حوزه‌یران 13, 2023

حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هونەرمەندی کورد ساسان چەمەنئارا لە دادگای تاراندا وەک خۆی پەسەند کرایەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هونەرمەندی کورد ساسان چەمەنئارا کە پێشتر لە لایەن لقی ٢٩ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە دەر کرابوو، لە لقی ٣٦ی دادگای پیاچوونەوەی تاراندا وەک خۆی پەسەند کراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) لقی یەکەمی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ناوچەی ٢٣ی تاران دوای پەسەندکرانی حوکمەکە لە دادگای...

زیاتر

بانگهێشتکردن و دۆسیەسازی بۆ پارێزەری یاسایی ساڵح نیکبەخت

ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەمە (١١ی مارس) ساڵح نیکبەخت، پارێزەری دۆسیەی ژینا ئەمینی، بانگهێشتی بەردەم لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕش (موقەدەس) لە تاران کراوە و تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە و پێی ڕاگەیەنراوە. ئەم پارێزەرە یاساییە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی و بە کەفالەت ئازاد کراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ئەم پارێزەرە یاساییە...

زیاتر