زیندانی ئێڤینی تاران ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 30, 2024

مانگرتنی موتەلیب ئەحمەدیان و سەکینە پەروانە لە زیندانەکانی ئێڤین و مەشهەد وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورددا

موتەلیب ئەحمەدیان لە زیندانی ئێڤین و سەکینە پەروانە لە زیندانی مەشهەد، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی قزلحەساری کەرەجدا مانیان لە خواردن گرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موتەلیب ئەحمەدیان لە ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانەوە (٢٩ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەرباردا مانگرتنەکەی خۆی دەست پێ کرد. ئەم زیندانییە سیاسییە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 15, 2023

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی کورد، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

فواد (سیرووس) فەتحی، چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران کە ڕۆژی ١٣ی گەڵارێزان (٤ی نۆڤامبەر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران، بە گشتی سزای ٤ ساڵ بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزدا (٢ی دیسامبەر) لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی...

زیاتر