زیندانی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - Page 4 of 14 - KHRN

تشرینی دووه‌م 8, 2023

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئەکبەر فەڕوخی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەڵاڕێزان (٦ی نۆڤامبەر) لەگەڵ بەندکراوێکی تردا بە ناوی ئەمین خورشیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە بەندەکان ١ و...

زیاتر