زیندانی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - Page 2 of 14 - KHRN
زیندانیی سیاسیی کورد کامران قاسمی بە شێوەی کاتی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی ورمێ، دوای بەڵێنی بەرپرسانی زیندان بۆ قبووڵکردنی داواکارییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەوە (٥ی مارس) بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتبوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کامران قاسمی ڕۆژی...
زیاترکامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە
کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندا لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ، درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەوە (٥ی مارس) بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم...
زیاترگواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بە مەبەستی لەسێدارەدان
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) بەندکراوێک بە ناوی سەعید ڕەزایی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ٣٨ ساڵەیەی خەڵکی ورمێ نزیکەی ١٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ...
زیاتربەردامبوونی زەخت و گوشارەکانی بەرپرسانی زنیدانی ورمێ لەسەر بەندکراوان
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە (٣ی مارس) دوو بەندکراوی تاوانە ئاساییەکان بە ناوەکانی تەوحید غەزنەوی و سەجاد خوداجوو، دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن ئەکبەر ماهیریی سەرۆکی بەندی ٢-١ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە، ڕەوانەی بەندی ئەمن (پارێزاو)ی زیندانەکە کراون. هاوکات دەیان پاسەوانی هێزەکانی گاردی زیندان هێرشیان کردووەتە سەر بەندی ٢-١ و دوای پشکنینی بەندەکە کەلوپەلێکی زۆری بەندکراوانیان لە ناو بردووە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نامەی سەرئاوەڵای...
زیاترسێ زیندانیی لەسێدارەدراوی کوردی تۆمەتبار بە «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕیدا بۆ ئیسراییل» پێش لەسێدارەدان ئەشکەنجە دراون
دوای تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر لەسێدارەدانی وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی، ڕەحمان پەڕحازوو و نەسیم نەمازیدا کە بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕیدا بۆ ئیسراییل» لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی و ڕەحمان پەڕحازوو پێش جێبەجێکردنی سزاکە لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا بە سەختی ئەشکەنجە...
زیاترداواکاریی زیاتر لە ٨٠٠ بەندکراو بۆ گۆڕینی سەرۆکی زیندانی ورمێ؛ پەرەسەندنی ڕێژەی خۆکوشتنی بەندکراوان بە هۆی گوشار و ئازارەکانی سەرۆکی زیندانەوە
زیاتر لە ٨٠٠ بەندکراوی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا داوایان کردووە پەیمان خانزادە، سەرۆکی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە، لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە. لەم نامەیەدا کە نوسخەیەکی بە مەبەستی بڵاوکردنەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، بەندکراوان ئاماژەیان بە ئازاردانی زیندانیان و بنەماڵەکانیان لە لایەن سەرۆکی زیندانی ناوەندیی ورمێوە کردووە و وتوویانە کە بە هۆی ئەم گوشار و ئازارانەوە چەندین بەندکراو لەم مانگانەی دواییدا هەوڵی...
زیاتر