زیندانی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - Page 3 of 14 - KHRN
هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ئەشکەنجە و لێدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا
هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ڕێبەندان (٥ی فێبرییە) لە لایەن هێزەکانی زیندانی ورمێوە بە قورسی بە باتۆم ئەشکەنجە درا و پاشان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا. ئەم زیندانییە دوای گوێزرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی مانگرتنی وشک لە خواردنی دەست پێ کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ لە کاتی بەسەرکردنەوەی زیندانی ناوەندیی ورمێدا لە لایەن لیژنەیەکی پێکهاتوو...
زیاترلە هەوڵێکی خۆکوشتندا لە زیندانی ورمێ؛ زیندانییەکی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست گیانی لە دەست دا
ئەمیر شەهبازی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست کە ڕۆژی ڕابردوو لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا و لە ڕێگای هەڵدانی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، لەبەر ئەوەی درەنگ گەیەنرایە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لەسەر بڕیاری شۆرای سزادانی زیندان و بە بیانووی ئەوەی «مۆبایل»یان پێوە گرتووە کە لە زینداندا قەدەغەیە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی...
زیاترچوار زیندانیی تۆمەتبار بە «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕی بۆ ئیسراییل» لە ورمێ لە سێدارە دران
شەوی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی نەسیم نەمازی، هاووڵاتیی تورکی خەڵکی ورمێ و ٣ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی و ڕەحمان پەڕهازوو کە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو (فێبرییەی ٢٠٢٣) بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە هاوکاریکردنی هەواڵگری و سیخوڕیدا لە بەرژەوەندیی ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. ڕۆژی ڕابردوو و پاش گواستنەوەی ئەم زیندانیانە بۆ ژووری تاکەکەسی، بنەماڵەکانیان ڕایانگەیاند کە دوابەدوای...
زیاترلە ورمێ سێ زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی سەرماوەز (٨ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەولەت تەوسەن، جانعەلی نەدیمی و عەلی شاهیننژاد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوون و بەرەبەیانی...
زیاترگواستنەوەی لانیکەم پێنج بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بە مەبەستی لەسێدارەدان
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) لانیکەم ٥ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ لانیکەم ٥ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندە جیاوازەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. لەسەر ناسنامەی ئەم...
زیاتر