زیندانی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - Page 5 of 14 - KHRN

ئاب 1, 2023

پەیامی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: کەس دەنگی من نابیسێت

هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە باسی لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزاکەی خۆی لە ڕۆژانی داهاتوودا کردووە. ئەم زیندانییە کە خەرمانانی ١٣٩٦ (ئاگۆستی ٢٠١٧) بە تۆمەتی «دزی» دەستبەسەر کرا و سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بۆ دەرچووە، لە پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی ڕێکخراوە داکۆکیکارەکان لە مافەکانی مرۆڤ کراوە، ڕایگەیاندووە کە لەبەر دەنگهەڵبڕین لە ئاست ئەم حوکمەدا ٦...

زیاتر
ته‌مموز 15, 2023

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی حسەین دۆڵخانی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییەی خەڵکی شاری شووتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی خوشکەکەی دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەان)ی بۆ دەرچووبوو.

زیاتر