سنە ئارشیڤ - Page 10 of 18 - KHRN

شوبات 25, 2023

هونەرمەندی کورد خەبات فەدایی سزای شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، خەبات فەدایی، هونەرمەندی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی وەرامینەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپ و کۆمەڵدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی ئێران» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە لە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەنداندا (١٩ی فێبرییە) بەم هەنەرمەندە کوردە ڕاگەیەنراوە و ئەگەر لە دادگای پیاچوونەوەدا...

زیاتر

ئومید موشیرپەناهی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی ڕەشەمە (٢٣ی فێبرییە) ئومید موشیرپەناهی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

زیاتر

مێهدی تەوەکولی، وێنەگری سنەیی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبرییە) مێهدی تەوەکولی، وێنەگری خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. مێهدی تەوەکولی پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری ١٣٩٥دا (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوو و...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەسەر چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی جەلال مازووجی کە حەفتەی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە خاڵی پشکنینی فەیزئاوای ئەم شارە دەستبەسەر کرا، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەنداندا (٩ی فێبرییە) بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە بۆ دادگا...

زیاتر
شوبات 10, 2023

سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکران بەسەر سیامەک داوودیدا لە لایەن دادگای سنەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سیامەک داوودی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای سۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی/دەرەکیی ئێران» سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. دادگای ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانباردا (٥ی ژانڤییە) بەبێ بوونی پارێزەر بەڕێوە چوو و حوکمەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێ ڕاگەیەنراوە....

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی ڕێبەندان (٥ی فێبرییە) محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی دادگوستەریی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

زیاتر

دەستبەسەرکردنی وەرزشکارێکی کورد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان (١ی فێبرییە) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە یەکێک لە شەقامەکانی سنەدا وەرزشکارێکیان بە ناوی پوویا ڕوستەمیپوور دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە شاری سنە. هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی بنەماڵەکەیدا کە مۆبایل، کۆمپیتەر و... لە ڕیزی...

زیاتر

ئازادبوونی کاتیی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە لە زیندانەکانی سنە و کامێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی ئارام مەلایی و حەیدەر ئیبراهیمی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانەکانی سنە و کامێران ئازاد کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی ڕێبەندان (١ی فێبرییە) حەیدەر ئیبراهیمی، وەرزشکار و سەرپەرشتی هۆڵی یانەی زۆرانی کامێران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی کامێران ئازاد کراوە. ناوبراو لە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەریوان، سنە و مەسجدسولەیمان

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) ٣ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئارمان مێنبەری، ئاروین نیکپەی و سەجاد مورادیوەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان، سنە و مەسجدسولەیمان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) ئارمان مێنبەری، وەرزشکاری خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارەدا...

زیاتر