سنە ئارشیڤ - Page 9 of 18 - KHRN

ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی منداڵێکی خوێندەوان بە چەقۆ و باتۆمی هێزەکانی یەکەی تایبەتی سنە

ئاریان خۆشگەوار، منداڵی خوێندەوانی ١٧ ساڵانی خەڵکی سنە کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٧ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە چەقۆ و باتۆمی هێزەکانی یەکەی تایبەت بریندار ببوو، ڕۆژی ٢٤ی ڕەشەمە (١٥ی مارسی ٢٠٢٣) دوای ٤ مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا. کەسێکی نزیکی ئەم منداڵە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند: «ئاریان...

زیاتر
ئازار 27, 2023

دەرکردنی سزای ٤٠ مانگ بەندکران بۆ شیلان کوردستانی، وەرگێڕ و ئەندامی گرووپی ژنانی «ژیوانۆ»ی سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا شیلان کوردستانی، وەرگێڕ و ئەندامی گرووپی ژنانی «ژیوانۆ»، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بە گشتی سزای ٤٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە بۆ ماوەی ٣ ساڵ هەڵپەسێردراوە. دادگای ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا (مارس) لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە بەڕێوە چوو،...

زیاتر
ئازار 9, 2023

دەستبەسەرکردنی چالاکێکی ژینگەپارێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئارام ساعیدمووچشی، چالاکی ژینگەپارێز و لە ئەندامانی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەمە (٦ی مارس) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە. ناوبراو چەند کاتژمێرێک دوای دەستبەسەرکران لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕایگەیاندووە کە دەستبەسەر کراوە و براوەتە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە سنە.

زیاتر
ئازار 7, 2023

بەرێوەچوونی گردبوونەوەی بەربڵاو لە شارە جیاوازەکاندا / دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک و برینداربوونی دوو کەسی تر لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە

دوابەدوای بانگەوازی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، ئەمڕۆ ١٦ی ڕەشەمە (٧ی مارس) بە مەبەستی بەرپەرچدانەوە و شەرمەزارکردنی هێرشی ڕێکخراو و پلانداڕێژراو بە گازی کیمیایی بۆ سەر خوێندنگاکان و ژەهراویکردنی قوتابییان، زنجیرەیەک گردبوونەوە لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی شارەکانی کرماشان، سنە و سەقزدا بەڕێوە چوو. لە گردبوونەوەی مامۆستایان و بنەماڵەی قوتابییان لە سنەدا هێزەکانی یەکەی تایبەت بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی ساچمە هێرشیان کردە سەر...

زیاتر

ئازادکردنی کاتیی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە دانانی بارمتە لە سنە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە ناوەکانی محەممەدعوبەید حەقیقیان و پوویا ڕوستەمیپوور بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٦ی ڕەشەمە (٢٥ی فێبرییە) محەممەدعوبەید حەقیقیان، کارمەندی پێشووی دادگوستەریی سنە، دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی...

زیاتر

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەستبەسەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ئارام ئازاد کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەستبەسەرە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. دەوترێت ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو و لە چەند پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕایگەیاندووە...

زیاتر

دوو برای خەڵکی سنە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەستبەسەرن

سیروان محەممەدی و مورتەزا محەممەدی، دوو برای خەڵکی سنە کە بە ڕیز لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان و ١ی ڕەشەمەدا (٥ و ٢٠ی فێبرییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەدا دەستبەسەرن، ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون. مورتەزا محەممەدی وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەستبەسەرکردنی خۆیدا لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا مانی...

زیاتر