سنە ئارشیڤ - Page 11 of 18 - KHRN

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەریوان، سنە و مەسجدسولەیمان

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) ٣ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئارمان مێنبەری، ئاروین نیکپەی و سەجاد مورادیوەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان، سنە و مەسجدسولەیمان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) ئارمان مێنبەری، وەرزشکاری خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارەدا...

زیاتر
كانونی دووه‌م 31, 2023

هاووڵاتییەکی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئەماکنی سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) کەژاڵ خالیدیان، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئەماکنی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

زیاتر
كانونی دووه‌م 29, 2023

سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم چالاکە مەدەنییە لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی سێ ئەندامی دەستبەسەرکراوی تری ئەنجومەنی نۆژین، سەردانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەی کردبوو. لە دوو مانگی ڕابردوودا ٣ ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین...

زیاتر
كانونی دووه‌م 26, 2023

ئاتولیەی ئەژین لە سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کەوتە بەر هێرش و تێکدانەوە و بەرپرسەکەیشی لە دادگا تۆمەتبار کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان (٢١ی ژانڤییە) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ئاتولیەی ئەژین لە شاری سنە و وێرای بێڕێزی و سووکایەتیکردن بە گەلاوێژ ئەحمەدی، بەرپرس و کارمەندانی تری ئاتۆلیەکە، شوێنەکەشیان تێک داوە و کەلوپەل و ئامێرەکانیان شکاندووە. هێزە ئەمنییەکان هەروەها دەستیان بەسەر مۆبایلی بەرپرس و کۆمپیتەر و هارد دیسکەکانی ئاتۆلیەکەشدا گرتووە. ڕۆژی ڕابردوو و...

زیاتر
كانونی دووه‌م 19, 2023

دەستبەسەرکردنی فائێزە مودەڕیس گورجی بە هۆی بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی گیانبەختکردووانی داکەوتنی فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) فائێزە مودەڕیس گورجی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، دوای ئەوەی بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی کە لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی گیانبەختکردووانی داکەوتنی فڕۆکe ئۆکراینییەکەدا لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدیی سنە لە لایەن پۆلیسەوە لێ کەنرابۆوە، دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. فائێزە مودەڕیس گورجی لە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباردا (٨ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ...

زیاتر
كانونی دووه‌م 18, 2023

سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین، لە سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و گوزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباردا (٣ی ژانڤییە) لە حاڵێکدا کە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوسەرەکەی، زارا محەممەدی، سەردانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەی کردبوو،...

زیاتر