سنە ئارشیڤ - Page 6 of 18 - KHRN

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هاوکات لەگەڵ جێژنی قورباندا و سەرەڕای جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکان و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی دادخوازان، ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سنە و... بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک بەڕێوە چوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە جیاوازەکانی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە...

زیاتر
ئایار 31, 2023

کەمال کەریمی، چالاکی کرێکاری، بە بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی جۆزەردان (٣١ی مەی) کەمال کەریمی، چالاکی کرێکاریی کورد، دوای ١٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم جالاکە کرێکارییە ڕۆژی ڕابردوو ٩ی جۆزەردان (٣٠ی مەی) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرابوو و ئەمڕۆ چوارشەممە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی موختار مینبەری و میلاد نەسری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی جۆزەردان (٣١ی مەی) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی میلاد نەسری لە شاری سنە و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، ئەم هاووڵاتییەیشیان دەستبەسەر کردووە. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) موختار مینبەری، خەڵکی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردان (٢٤ی مەی) بەشیر نووری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لە گەڕەکی سپای ئەم شارە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە و گوزراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیی کورد شێرکۆ مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢ی جۆزەردان (٢٣ی مەی) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شێرکۆ مینبەری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی شێرکۆ مینبەری هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گوڵاندا لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی...

زیاتر