سنە ئارشیڤ - Page 13 of 18 - KHRN
بەردەوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی مەهاباد، سنە و ئاودانان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، سنە و ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زایارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی سوونیا شەریفی ١٧ ساڵان، ئەمیرحسەین مووسەوی ١٦ ساڵان و محەممەد قاسمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی...
زیاترئازادبوونی کاتیی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی فواد نەجەفیان، بەهرام نەجەفیان و گەشتیار نەجەفیان دوای نزیکەی دوو حەفتە دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراون. ئەم هاووڵاتییانە نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا لە مەیدانی ئێقباڵ (ئازادی)ی سنە لە لایەن هێزەکانی...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) سۆیلا خالیدیان، مامۆستا و چالاکی ژینگەپارێز، شۆڕش فەتاحی و هێرش فەتاحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سۆیلا خالیدیان و ناوبراویان...
زیاترلە سنە چالاكی مهدهنی هیوا مهسعوودی دوای ٥٠ ڕۆژ بەندکرانی تاكهكهسی ئازاد كرا
چالاکی مەدەنی هیوا مەسعوودی دوای ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی ٤ی گهڵاڕێزان (٢٦ی سێپتامبر) لە ماڵهكهی خۆی لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەم چالاکە مەدەنییە سەرجەم ئەو ٥٠ ڕۆژە دهستبهسهربوونەی لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا بردە سەر و بە درێژایی ئەو ماوەیە خراوەتە ژێر ئەشکەنجەی دەروونییەوه. تۆمەتی «پیلانگێری دژ بە ئاسایشی...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی دوو پارکۆرکار و گرافیستی کورد لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی گەڵاڕێزان (٣ی نۆڤامبر) سەهەند ئاقاجانی، پارکۆرکار و کەیهان (ئاریا) کەبوودوەند، دەرهێنەر و گرافیست، لە مەیدانی ئازادی (ئێقباڵ)ی سنە لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنیی شەهرامفەڕ. ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستە مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ نەدراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی...
زیاترگیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی بە دەسڕێژ و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان و سنە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ڕامین کەرەمی و ڕامین فاتیحی بە دەسڕێژ و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانەوە لە کرماشان و سنە گیانیان لەدەست داوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٩ی ڕەزبەر (٢١ی ئۆکتۆبر) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سنە بنەماڵەی ڕامین فاتحی، لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییانەیان بانگهێشت کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ناوبراو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا هەوڵی...
زیاترچالاکی مەدەنی هیوا مەسعوودی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هیوا مەسعوودی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، ڕۆژی ٤ی ڕەزبەر (٢٦ی سێپتامبر) هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینیدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە لە دەستبەسەرگەی ئەم ئیدارەیەدا ڕاگیراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها یەک جار بە تەلەفۆن پێوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە...
زیاتر