سنە ئارشیڤ - Page 7 of 18 - KHRN

نادیاربوونی چارەنووسی ئارمان مینبەری لەدوای دەستبەسەرکرانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گوڵان (٢١ی مەی) ئارمان مینبەری، کاراتەکای خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ئەم هاووڵاتییە کراوەتەوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ئەم وەرزشکارە کوردە پێشتر لە رێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١دا (٣١ی ژانڤییەی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە...

زیاتر
ئایار 20, 2023

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاری لە سنە؛ ئێقباڵ شەعبانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاریدا لە سنە، ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی گوڵان (١٩ی مەی) ئێقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاریی کورد، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراوە. تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ چالاکی کرێکاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.  بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ئێقباڵ شەعبانی بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی...

زیاتر
ئایار 19, 2023

بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری، لە سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی گوڵان (١٨ی مەی) بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەستبەسەر کرا. دەوترێت ئەم چالاکە کرێکارییە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە. ئێوارەی چوارشەممە ٢٧ی گوڵان (١٧ی مەی) ٨ چالاکی کرێکاریی دیکە بە ناوەکانی هاجەر سەعیدی، حەیبەڵلا کەریمی، شادمان عەبدی، کەمال کەریمی، عەبدوڵڵا...

زیاتر

پەلاماردانی بنەماڵەی دادخوازی هوومەن عەبدوڵڵاهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە / دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاریی سنە

ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هوومەن عەبدوڵڵاهی، لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنە و وێڕای پەلاماردان و لێدانی ئەندامانی بنەماڵەکەی، ٨ چالاکی کرێکاریشیان بە ناوەکانی هاجەر سەعیدی، حەیبەڵلا کەریمی، شادمان عەبدی، کەمال کەریمی، عەبدوڵڵا خێرئابادی، ئێقباڵ پێشکاری، خەبات مەحموودی و سیروان مەحموودی دەستبەسەر کردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گوڵان (١٧ی مەی) ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری بە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ١٧ی گوڵان (٧ی مەی) هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەمزە سەجادی لە گەڕەکی «غەفوور»ی سنە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم هێزانە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و وێڕای پشکنینی ماڵەکە دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانی ئەم هاووڵاتییەدا. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە هیچ...

زیاتر

کەیوان زەندکەریمی دیسان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گوڵان (٧ی مەی) کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، ٥ ڕۆژ دوای ئازادبوونی کاتی لە زیندانی ئەم شارە، بۆ جارێکی تر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. کەیوان زەندکەریمی پێشتر لە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٤٠١دا (٢٨ی دێسامبری ٢٠٢٢)...

زیاتر