سنە ئارشیڤ - Page 8 of 18 - KHRN

ئایار 4, 2023

موسلیم سەعیدپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موسلیم سەعیدپوور، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی سنە، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە کە بۆ ماوەی ساڵێک هەڵپەسێردراوە، ڕۆژی ١٠ی گوڵان (٣٠ی ئاوریل) پێی ڕاگەیەنراوە. دەوترێت ساڵی ڕابردوو ئەم چالاکە مەدەنییە لەبەر ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆزی ١٤٠١ لە حەسەنئاوای سنە، بانگهێشتی...

زیاتر
نیسان 30, 2023

بانگهێشت و هەڕەشەکردن لە چالاکانی کرێکاریی سنە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی گوڵان (٣٠ی ئاوریل) لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا لانیکەم ١٠ چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە ناوەکانی سووسەن ڕازانی، هاجەر سەعیدی، مزەفەر ساڵحنیا، شەریف ساعیدپەنا، کامران ساختمانگەر، ڕامین کەریمی، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، تۆفیق مەحموودی، ڕەزا ئەمجەدی و حەیبەڵڵا کەریمی لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعات و بەشی پاراستنی پۆلیسی ئینتیزامیی ئەم شارەوە بانگهێشت کراون و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێ کراوە. لێپرسەوە ئەمنییەکان...

زیاتر

مێهدی عیرفانی هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مێهدی عیرفانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی قوروەی پارێزگای کوردستان کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە (١٥ی ئاوریل) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە قوروە دەستبەسەر کرا، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنەدایە و لە مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە...

زیاتر

ڕادا فاتیحی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی سنە، بانگهێشتی دادگا کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕادا فاتیحیی خوشکی ڕامین فاتیحی، لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی و بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» بانگهێشتی بەردەم لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەم شارە کراوە. ڕادا فاتیحی لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠١دا (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) ڕۆژێک دوای دەستبەسەرکردنی دوو براکەی بە ناوەکانی ڕامین و وریا فاتیحی، لە لایەن هێزە...

زیاتر

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی ڕەفیق سەلیمی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی تۆمەتبار بە «افساد فی‌الارض» لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی سنەدا

ڕەفیق سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە لە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١دا (٢٨ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض»ـەوە و بەبێ ئەوەی مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی سنەدایە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سزانامەی ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» دەر کراوە و بۆ لێکۆڵینەوە نێردراوەتە بەردەم لقی دووهەمی...

زیاتر
نیسان 7, 2023

فەریبا زەندکرەیمی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، فەریبا زەندکەریمی، مامۆستا و چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی سنە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە (٥ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکردنی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستایش بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزە و دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە. خانمی زەندکەریمی دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە....

زیاتر