سنە ئارشیڤ - Page 4 of 18 - KHRN
دەستبەسەرکردنی بەهار ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە / نادیاربوونی چارەنووسی ئەسعەد ڕەحیمیی هاوسەری ئەم هاووڵاتییە کوردە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهار ئەحمەدی، هاووڵاتیی کورد، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە حاڵێکدا دەستبەسەر کراوە کە ٣ حەفتە لەمەوپێش هاوسەرەکەیشی، ئەسعەد ڕەحیمی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ (١٢ی ئاگۆست) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی...
زیاترچوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنە تۆمەتی «موحارەبە»یان ڕووبەڕوو کرایەوە
چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە بە ناوەکانی کەیوان زەندی، ئارام ئازاد، سەردار شاهمورادی و هووشەنگ چەهارگورگە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، تۆمەتی «موحارەبە»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە. ئەم هاووڵاتیانە کە ئێستا بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە زیندانی ناوەندیی سنەدان، مەترسیی دەرکردنی سزای «لەسێدارەدان»یان لەسەرە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم چوار هاووڵاتییە ساڵی...
زیاتردەستبەسەرکردنی بنەماڵەی زیندانیی سیاسیی پێشوو پووریا ئەحمەدی لەگەڵ منداڵە کەمتەمەنەکەیاندا دوای دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆتۆمبیلەکەیان لە جادی سنە-مەریواندا
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆست) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە جادەی سنە بۆ مەریواندا دەسڕێژیان کردووە لە ئۆتۆمبیلی پووریا ئەحمەدی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو و دوای وەستاندنی ئۆتۆمبیلەکە، ئەم هاووڵاتییە و هاوسەرەکەی، سەحەر ئەحمەدی و بەرزین ئەحمەدی، منداڵە کەمتەمەنەکەیان، دەستبەسەر کردووە. پووریا ئەحمەدی و سەحەر ئەحمەدی لە کاتی دەستبەسەرکراندا کەوتوونەتە بەر لێدان و ئەشکەنجەی قورسی هێزە ئەمنییەکانەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی...
زیاترئازادکردنی دوو چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراوی سنە بە بارمتە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی گەلاوێژ (٣١ی جولای) ٢ چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە ناوەکانی سدیق ڕێحانی و ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، بە ڕیز بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن و ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کران. ئەم دوو چالاکە کرێکارییە شەوی ڕابردوو دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانی...
زیاتردەستبەسەرکردنی چوار چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و جوانڕۆ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی مەسعوود میرایی، ئیبراهیم میرایی، هۆزان باباکەرەمی و یاسر نووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و جوانڕۆ دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) هێزە ئەمنییەکان لە بەردەم بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی سنە بۆ کرماشاندا بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی چالاکێکی مەدەنییان بە ناوی مەسعوود...
زیاترهەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی دامەزراندن و داخستنی هەمیشەیی قوتابخانەی سەرەتایی و پێشسەرەتایی نادەوڵەتیی کچانەی وەرزشی ئارتینا لە سنە لەبەر بڵاوکردنەوەی ستۆریی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
لەسەر زەخت و گوشاری بەشی پاراستنی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی پارێزگای کوردستان، شۆرای چاودێریکردنی قوتابخانە و ناوەندە نادەوڵەتییەکانی ئەم پارێزگایە مۆڵەتی دامەزراندنی قوتابخانەی سەرەتایی و پێشسەرەتایی نادەوڵەتیی کچانەی وەرزشی ئارتینای هەڵوەشاندووەتەوە و بڕیاری داخستنی هەمیشەیی بۆ ئەم قوتابخانەیە دەر کردووە. لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرس و فەرمانبەرانی ئەم قوتابخانەیە لەبەر بڵاوکردنەوەی ستۆریی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کەوتبوونە ژێر زەخت...
زیاتردەستبەسەرکردنی ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی ویلاشاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چالاکی مەدەنیی کورد ئەسعەد (مەسعوود) محەممەدی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم چالاکەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان وێڕای پشکنینی ماڵەکە دەستیان گرتووە بە سەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانی ئەم چالاکە مەدەنییەدا. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر...
زیاتر