سنە ئارشیڤ - Page 5 of 18 - KHRN

ته‌مموز 20, 2023

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر سێ چالاکی کرێکاریی سنەدا

سێ چالاکی کرێکاریی کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا خێرئابادی، ئێقباڵ پیشکاری و ئێقباڵ شەعبانی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە گشتی سزای ٥١ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم سێ چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە کۆمەڵەدا لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی بەیان فەرەجوڵڵاهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕ (١٨ی جولای) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بەیان فەرەجوڵڵاهی و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. لە چەند حەفتەی ڕابردوو و لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا، شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد...

زیاتر

عەبدولڕەحمان نەسری و ئارمان حەبیبی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و قامچییان بەسەردا سەپا

لە درێژەی گوشارەکان و سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر بنەماڵەی دادخوازاندا، عەبدولڕەحمان نەسری و ئارمان حەبیبی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی سنە، لە لایەن دادگای کەیفەریی بۆکانەوە سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچییان بەسەردا سەپا. پێشتریش حەسەن ئەمینی و هاشم ساعیدی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی سنە، هەر لە لایەن ئەم دادگایەوە سزای هاوشێوەیان بەسەردا سەپابوو.  بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،...

زیاتر
ته‌مموز 12, 2023

دەستبەسەرکردنی چالاکی کرێکاری ڕێبوار عەبدوڵڵاهی / نادیاربوونی چارەنووسی سدیق ڕێحانی، چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا. هەروەها لەسەر چارەنووسی سدیق ڕێحانی، چالاکیی کرێکاریی کورد کە ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) چالاکی کرێکاری ڕێبوار عەبدوڵڵاهی...

زیاتر
ته‌مموز 11, 2023

سێ چالاکی ژینگەپارێز هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن

٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەرداندا (٢٠ی ژوەن) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی کۆساڵاندا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش بەبێ مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە هەر لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٣ چالاکە ژینگەپارێزە...

زیاتر
ته‌مموز 6, 2023

حەسەن ئەمینی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و قامچیی بەسەردا سەپا

لە درێژەی گوشارەکان و سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر بنەماڵەی دادخوازاندا، حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لە لایەن دادگای کەیفەریی بۆکانەوە سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی پووشپەڕ (٥ی جولای) لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی»...

زیاتر
ته‌مموز 4, 2023

هاشم ساعیدی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و قامچیی بەسەردا سەپا

هاشم ساعیدی، باوکی سارینا ساعیدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لە لایەن دادگای کەیفەریی بۆکانەوە سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەر ئەم هاووڵاتییەدا سەپاندووە. ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی...

زیاتر