شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە و دیواندەرە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئارام سادقی و ئارمان نەوشادی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە و دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) ئارمان نەوشادی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە. هەروەها ئارمان سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، ڕۆژی ٢٠ی خەرمانان...

زیاتر

ئەحمەد حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، جارێکی تر لە بۆکان دەستبەسەر کرایەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبەر) ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، جارێکی تر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرایەوە و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٥ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا،...

زیاتر

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنەکان لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا؛ سێ هاووڵاتی لە مەریوان، دیواندەرە و بانە دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ڕەزا عەلایی، فیلمسازی خەڵکی بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا. هەروەها میلاد پیرانی و زانیار ئەفسەری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە...

زیاتر
ئه‌یلول 12, 2024

بەردەوامبوونی گوشارەکان لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا؛ چواردە چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بانگهێشتی دادگا کران

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ١٤ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی نەسرین کەریمی، فاتمه زەندکەریمی، محەممەدڕەزا مورادی، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، ڕزگار حەیدەری، غیاس نێعمەتی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجی میرزایی، کووروش عیزەتیی ئەمینی، فەیسەڵ نووری، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری و بێهزاد قەوامی، لە لایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنەوە دۆسیەی یاساییان بۆ کراوەتەوە و بە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دایە مینا سوڵتانی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کاتژمێر ١٨ی شەوی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١١ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایە...

زیاتر

بەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ دوو هاووڵاتی لە دیواندەرە و سەوڵاوا دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، مزەفەر دارایی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە و ڕاشد ئەدوایی، هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مزەفەر دارایی لە شاری...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی لاوی کورد ماردین دێهقانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان

ماردین دێهقانی، لاوی کوردی ١٨ ساڵانی خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٧ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە شاری مەریوان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. هێزە ئەمنییەکان هاوکات ماڵەکەیشیان پشکنیوە و...

زیاتر

شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا؛ شەش هاووڵاتی لە دیواندەرە و پیرانشار دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، فواد مورادی، فەرهاد قەمەری، محەممەد ئەمینی و نەوید شەریفی لە دیواندەرە و عەلی حسەینپوور و واحید ئەبووبەکری لە پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فواد...

زیاتر